ڤیدیۆتێلفۆنی یان ڤیدیۆکۆنفرانس (بە ئینگلیزی: Video conference) ناودەبرێت، تەکنەلۆجیێک پێکدێنێت بۆ پێشوازیکردن و گواستنەوەی نیشانەکانی دەنگ و ڤیدیۆ لەلایەن بەکارھێنەرانەوە لە شوێنە جیاوازەکاندا، بۆ پەیوەندیی نێوان خەڵک لە کاتی ڕاستەقینەدا.[١] ڤیدیۆفۆنێک تەلەفونێکە کە پیشاندانی ڤیدیۆیی ھەیە، توانای ھەیە ڤیدیۆ و دەنگێکی ھاوکات بۆ پەیوەندیی نێوان خەڵک لە کاتی ڕاستەقینەدا پێک بێنێت. ڤیدیۆکۆنفرانس ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ کۆبوونەوەی گرووپێک یان ڕێکخراوێکە نەک بۆ تاکەکان، لە کۆنفراسێکی ڤیدیۆییدا بەکار دەھێنێرێت.[٢]