ڤیریسیلا بورادرۆمۆ (لە دایکبووی ١٩٧٢) چالاکوانی سیاسیی و ڕۆژنامەنووسی پێشووی فیجییە. کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری بزووتنەوەی مافەکانی ژنانی فیجی بووە لە ماوەی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٥.[١] ماوەیەکیش دەرھێنەری ھەواڵ بووە لە ئێف ئێم ٩٦. لە ئازاری ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.
بورادرۆمۆ بەتووندی ئیدانەی ئەنجامدانی کودەتای لەدژی حکوومەتی ھەڵبژێردراوی، سەرۆکوەزیران لایسێنیا قارسی دەربڕی لەڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. فیجی تایمز قسەیەکەی بورادرۆمۆ بڵاوکردەوە، کە دەڵێت کەلتووری کودەتا لەم وڵاتە ھەمیشە ڕێگربووە لەبەردەم درووستکردنی حکوومەتێکی سەرکەوتوو، ئەمەش لەوەتەی دەستپێکی کودەتای ١٩٨٧ بەدواوە.
دەزگای میدیاییی فیجی ڤیلەیج لە ٩ی کانوونی یەکەم لەسەر زاری ڤیریسیلا بڵاوی کردەوە، ھەر کەسێک ئارەزووی بوونی بە وەزیری ھەبێت لەو حکوومەتە سەربازییە ئەوا کارێکی نا یاسایی دەکات، ھەروەھا سەرجەم چالاکی و ھەواڵەکان لەلایەن ئێف دەبلیوو ئار ئێمەوە بە بەڵگە دەکرێت. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، ئیدانەی پارێزەر ڕۆدنی ئەکرامانی کرد کە پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی فیجی وەرگرت.[٢]
فیجی ڤیلەیج، لە ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەم بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی ٤ی مانگ، ڤیریسیلا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە پێگەیشت بۆ وەستاندنی کەمپەینەکەی لەدژی حکوومەتی سەربازی.[٣]
لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٦، داوای ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی کرد بۆ بەیاسای بوونی دەسەڵات لە فیجی.[٤][٥]
باوکی سێنی بورادرۆمۆ، سەرۆکی شارەوانی شاری پێشووی سوڤایە، دایکیشی ناوی لوکو. ڤیریسیلا چوار خووشکی ھەیە، لەگەڵ ئەرشەد داود ھاوسەرگیری کردووە، کە کەسێکی فیجی-ھیندییە.[٦] ڤیریسیلا لەپەیڕەوی کریستیانە.[٧]
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate=
و |archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٦ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.