ڤینیرا ٩ | |
---|---|
بەشێکە لە | Venera 9 & 10 |
Located on astronomical body | ڤینۆس |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، نیشتنەوەی نەرم، loss of signal، orbital activity |
خاڵی دەستپێک | Baikonur Cosmodrome Site 81/24 |
کەشتی | 4MV |
مووشەکی بەکارھاتوو | Proton-K |
بەرواری دەستپێکردن | ٨ی حوزەیرانی ١٩٧٥ |
Location of landing | ڤینۆس |
بەرواری نیشتنەوە | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ |
دروستکەر | NPO Lavochkin |
ڤینیرا٩ (بە ڕووسی: Венера-9، واتە ڤینۆسی ٩یەم) کەشتییەکی ئاسمانی یەکێتی سۆڤیەتە، رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا لە چارچێوەی بەرنامەی 'ڤینیرا'، لەبۆ ئاشکراکردنی زانیاری و داتا و نھێنیەکانی سەر رووی ھەسارەی ڤینوس، لە ٨ حوزەیرانی سالی ١٩٧٥ لە کاژێر ٠٢:٣٨:٠٠ بە کاتی جیھانی رەوانە کرا، کێشەکەی ٤٬٩٣٦. کیلۆگرام بوو، ئەو ئامێرە پێکھاتبوو لە ٢ بەش، بەشی یەکەم مانگێکی دەسکرد بوو، بەشی دووەم ئامێرەکە بوو بریار بوو مانگە دەسکردەکە زانیاری و داتا لە ئامێرەکە وەربگرێ و رەوانەی زەوی بکاتەوە ھەر وەک ئەو شێوازە تەکتیکەی لە ئامێری مارس ٣ کە لۆ ھەسارەی سۆرمەریخ رەوانەکرا بوو.
بەشی یەکەم کە مانگە دەسکردەکەی 'ڤینیرا ٩' توانی لە ٢٠ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ بچێتە خوولگەی ھەسارەی ڤینوس، راستەوخۆ کار و لێکۆلینەوەی لەسەر خولگە و کەش و ھەوای ھەسارەکە دەستپێکرد و کردی
بەشی دووەم ئامێرەکە بوو کە بریار بوو بچێتە سەر رووی ھەسارەکە، ئەوە بوو لە ٢٠ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ گەشتە خوولگەی ھەسارەی زوھرە و لە ٢٢ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٧٥ بە تەواوی لەسەر رووی ھەسارەکە نیشتەوە بە سەرکەوتووی لە کاژێر ٠٥:١٣ وە کێشی ئامێرەکە ١٥٦٠ کیلۆگرام بوو.
ئەو ئامێرە یەکەم ئامێری مرۆڤایەتی بوو کە توانی لە نزیکترین خال کە لەسەر ھەسارەکەیە توانی وێنەی ھەسارەی ڤینوس بگرێ و بینێرێت لۆ مانگە دەسکردەکە و دوایش مانگە دەسکردەکە بیێرێتەوە سەر زەوی وە یەکەمین وێنەی سەر ھەسارەی زوھرەش بوو کە بکەوێتە دەست مرۆڤایەتی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤینیرا ٩ تێدایە. |