Víctor Jara | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز |
لەدایکبووی | سان ئگناکیۆ، چیلی | 28ی ئەیلوولی 1932
بنەچە | ڤایخۆی چیلی، چیلی |
مردووی | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٣ سانتیاگۆ, چیلی | (٤٠ ساڵ ژیاوە)
چەشنەکان |
|
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٩–١٩٧٣ (مردن) |
کۆمپانیاکان | |
وێبگە | fundacionvictorjara |
ڤیکتۆر لیدیۆ خارا مارتینێز ( ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٢ - ١٦ی ئەیلوول ١٩٧٣) مامۆستایەکی چیلی، دەرهێنەری شانۆ، شاعیر، گۆرانیبێژ و چالاکوانێکی سیاسیی کۆمۆنیست بوو.[١][٢] ئەو پەرەی بە شانۆی چیلی دا بە دەرهێنانی کۆمەڵێک کار لە ئاستی ناوخۆ و کلاسیکیی جیهاندا. ئەو ھەروەھا ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لەنێوان مۆسیقاژەنانی نیۆ-فۆلکلۆری کە بزووتنەوەی سترانی نوێی چیلی (Nueva Canción Chilena) دامەزراند. ئەمە بووە هۆی سەرهەڵدانی دەنگێکی نوێ لە مۆسیقای وڵاتەکە لە ماوەی سەرۆکایەتی سالڤادۆر ئالێندێ.
خاوا لەلایەن هێزەکانی پینۆچێتەوە دەستگیر کرا دوای کودەتای چیلی لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٣، کە ئالێندای لە دەسەڵات لابرد. لە کاتی پرسیارکردنیدا ئەشکەنجە درا و لە کۆتاییدا کوژرا، و لاشەکەی فڕێدرا بۆ شەقامێک لە شارۆچکەیەکی بچووکی سانتیاگۆ.[٣] ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی ئەو کە تیشکیان دەخستە سەر خۆشەویستی، ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی وە دواتریش بەو شێوازی دڕندەییە کە تیایدا کوژرا، ناوبانگی خارای گۆڕی بۆ "هێمایەکی بەهێز بۆ خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی" بۆ ئەوانەی لە ماوەی ڕژێمی پینۆچێت کوژران.[٤][٥][٦] بەهۆی ڕۆڵ و بانگەشەکانی بۆ حکوومەتەکانی چی گیڤارا و ئالێندێ، کە تیایدا وەک باڵیۆزی کلتوری دەردەکەوت لە کۆتایی ساڵانی ١٩٦٠کان و تا سەرەتای قەیرانی ١٩٧٠کان کە کۆتایی هات بە کودەتای دژ بە ئالێندێ، بە هۆکاری سەرەکی بۆ کوژرانی خارا دەبینرێت.
لە حوزەیرانی ٢٠١٦، دادوەری فلۆریدا ئەفسەری پێشووی سوپای چیلی پێدرۆ بارینێنتۆس بە تاوانباری کوشتنی خارا دۆزییەوە.[٧][٨] لە تەممووزی ٢٠١٨، هەشت ئەفسەری سەربازی چیلی خانەنشین بە ١٥ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی سزا دران بەهۆی کوشتنی خارا.[٩]