ڤێرا ڕۆبین | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Vera Rubin | |
لەدایکبوون | ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨ فیلادێلفیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ Princeton, New Jersey، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Vera Florence Cooper |
ھاوسەر | Robert Joshua Rubin |
منداڵ | Karl Rubin، Judith Young |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەستێرەناس، فیزیکزان، زانستیار |
بواری کار | ئەستێرەناسی، ستێرفیزیک، کۆسمۆلۆجی، ماددەی تاریک |
شوێنی کارکردن | Georgetown University |
پەروەردە | Georgetown University، Cornell University، Vassar College |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | George Gamow |
Doctoral student | Sandra Faber |
ئایین | جوولەکایەتی |
Interested in | گەردوونناسان |
ڤێرا کووپەر ڕۆبین (بە ئینگلیزی: Vera Rubin؛ ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨–٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) ژنە ئەستێرەناسیی ئەمریکی بوو. ئەو ناسراوە بەوەی توانی ماددەی تاریک بسەلمێنێت، کاتێک توێژینەوەی لەسەر بارستای ٢٠٠ گەلەستێرە ئەنجامدا.[١][٢]
ڤێرا ڕۆبین لە ڕۆژی ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨، لە فیلادیلفیا، پەنسیلڤانیا لەدایکبوو. ئەو خووشکە بچووکی ماڵەوەیان بوو، لەناو دوو خووشکی دیکەیدا. دایک و باوکی جوو بوون کە لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بەرەو ئەمریکا کۆچیان کردبوو. باوکی فیلیپ کووپەر خەڵکی ڤیلننیوس، لیتوانیا بوو. باوکی ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ ئەوەی کاربکات، ئەو ئەندازیاری کارەبا بوو.[٣] دایکی ڕۆس ئەپلیباوم خەڵکی بێسارابیا، مۆڵدۆڤا بوو. دایک و باوکی بەیەکەوە لە کۆمپانیای بێڵ کاریان دەکرد، ھەر ئەوەش ھۆکاربوو کە یەکتری ببینن و دوایی ھاوسەرگیری بکەن. خێزانەکە لە ساڵی ١٩٣٨ بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد. کە ئەوکاتە ڤێرا تەمەنی دە ساڵان بوو.[٢]
ڤێرا ھەر لە تەمەنی زوو حەزی بە زانست و ئەستێرەناسیی بوو، ئەو لەگەل باوکی تێلسکۆپێکیان دروستکرد، بەمەش ڤێرا چاودێری بەردی ئاسمانی دەکرد.[٤][٥][٦]
لە ساڵی ١٩٤٤، ڤێرا خوێندنی ئامادەیی لە کۆلێجی کۆلێدجی سنیۆر تەواوکرد.[٥] لە ساڵی ١٩٤٤، بڕواننامەی لە ئەستێرەناسیی وەرگرت.[٤] دواتر ویستوویەتی درێژە بەخوێندن بدات لە زانکۆی پرینستۆن،[٧][٨] بەڵام بەھۆی ڕەگەزەکەیەوە وەرنەگیرا، ئەو زانکۆیە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ ھیچ ژنێکی وەرنەگرت بوو.[٩] دواتر پێشنیارێکی زانکۆی ھارڤاردی ڕەتکردەوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبێرت جۆشوا ڕۆبین کرد، کە دەرچوویەکی زانکۆی کۆرنێل بوو.[٤]
دواتر چووە زانکۆی ئۆرێل، لەوێ لە ساڵی ١٩٥١ بڕواننامەی ماستەر لە ئەستێرەناسیی وەرگرت.[٥][١٠] دواتریش لە زانکۆی جۆرج واشینگتن، خوێندنی دکتۆرای لە بواری ئەستێرەناسیی تەواوکرد، ئەوێ تاکە زانکۆی پایتەخت بوو کە لەبواری ئەستێرەنناسیی بتواندرێت دکتۆرای لێ بخوێندرێت.[١١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤێرا ڕۆبین تێدایە. |