کاترین مایر | |
---|---|
![]() کاترین مایر لە ساڵی ٢٠١٦ | |
لەدایکبوون | کاترین ڕۆبێرتس مایر ١٨ی نیسانی ١٩٨٣ |
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک |
پیشە | جێبەجێکار |
چالاکبوون | ٢٠٠٥ تا ئێستا |
کار | بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیا |
کاترین ڕۆبێرتس مایر (/mɑːr/؛[١] لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٨٣)[٢] بەڕێوبەر و سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیایە، لەو پۆستەدا بوو لە ماوەی حوزەیرانی ٢٠١٦ تاکوو نیسانی ٢٠٢١.[٣][٤][٥] بەرلەوەش بەڕێوبەری گەیاندن بوو.[٦] کاترین پاشخانی کارکردنی لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن ھەیە و ناوبراو کاری کردووە لەدەزگای قازانج نەویست و سێکتەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو دەزگایانەی کەکاریان لەسەر تەکنەلۆژیا کردووە بۆ بەھێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.[٢]
کاترین لە ویلتن، کۆنێتیکت گەورەبووە،[٢] لە ئامادەیی ویلتن خوێندوویەتی.[٧] لەدوای قۆناغی ئامادەیی، کاترینن لە ساڵی ٢٠٠٣ زمانی عەرەبی بەشێوەی چڕ خوێندووە لە پەیمانگای زمانی عەرەبی لەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە. بەھۆی ئەو ئەزموونەشەوە ناوبراو خۆشەویستی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین پەیدا کردووە.[٨] دواتر کاترین لە پەیمانگای فەڕەنسی لە سووریا درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە. کاترین ماوەیەکیش لە لوبنان و تونس ژیاوە.[٢][٩] لە ساڵی ٢٠٠٥، لە زانکۆی نیویۆرک بڕواناممەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەدەستھێناوە.[١٠]
دوای وەرگرتنی مەشقی ھاوینە لە ئەنجومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا و لە ئوراسیا گرووپ. لە ساڵی ٢٠٠٥، کاترین دەستی بەکارکردن کرد لە کۆمپانیای ئێچ ئیس بی سی لە لەندەن، ئەڵمانیا و کەنەدا وەک بەرپرسی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی گەشەپێدان دەستی بەکارکردنکرد.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٧، کاترین دەگەڕێتەوە نیویۆرک لەوێ لەماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە ڕێکخراوەی یوونیسێف کاردەکات وەک بەرپرسی داھێنان و گەیاندن.[١١] کاترین لە یوونیسێف کاریکرد بۆ گەشەپێدانی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لەژیانی خەڵکدا و گەشتی زۆرئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە تەندرووستییەکانی وەک کەمپەینی ڕێگریکردن لە ئایدز، بەشداریکردنی لاوان لەبەکارھێنانی تەکننەلۆژیا.[٢] یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاکانی بەرکارھێنانی زیادکراوەکانی میدیاویکی بوو لە ئیتیۆپیا.[١٢] پڕۆژەیەکی دیکەی کاترین کە توانی پشتگیری دارایی لە (USAid) بەدەستبھێنێت، بریتیبوو لە بەکارھێنانی مۆبایلی ھۆشمەندبوو لە گەیاندنی داتا و زانیاری لەبارەی ئاستی ژیواندنی منداڵانی مالاوی.[١١]
لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١، کاترین لە پەیمانگای دیموکراتی نەتەوەیی وەک بەرپرسی ئای سی تی پرۆگرام کاریکرد لەبواری تەکنەلۆژیا و گەیاندن.[١٣] لەماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، کاترین لە بانکی جیھانی وەک کارمەندی شارەزای ئای سی تی و ڕاوێژکاری پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کاریکرد. کاترین بەردەوامبوو لەکارکردنی و ئای سی تی (ICT) لەگەڵ حکوومەت و دەزگاکان بۆ زیادکردنی ھۆشیاری و تیکخستنە سەر بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیاکانی دیکە بۆ خزمەتکردن و نوێخوازیکردن لەکۆمەڵگایەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقا.[١٤] کاترین ھاونووسەری تووێژینەوە و بڵاوکراوەی "پەرەپێدانی زانیاری و گەیاندن لە ٢٠١٢" بوو کە لەلایەن بانکی جیھانییەوە بڵاوکرایەوە.[١٥] لە ساڵی ٢٠١٢، توویتەکانی کاترین لەبارەی ڕەوشی ڕۆژھەڵاتی ناوین سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیەوە کێشابوو لەکاتی بەھاری عەرەبی.[١٦][١٧] لەماوەی ٢٠٣ بۆ ٢٠١٤، وەک ڕاوێژکار و کەسی ھۆشیارکەرەوە لەگەڵ کۆمەڵەی قازانج نەویستی ئەکسێس ناو لە واشینتۆن دەستبەکاربوو.[٦][١٨] لەکارەکەیدا، کاترین زیاتر کاری لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی سایبەر سکویریتی (پاراستنی سەر نێت)، ھەروەھا لەپاڵ باسی ئەخلاقی (ئاکار) لەسەر نێت و کەمکردنەوەی سانسۆر لەنێت.[١٤][١٩]
لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ئازاری ٢٠١٦، کاترین سەرۆکی بەشی گەیاندن بوو.[٦][٢٠][٢١] کاترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا لەلایەن واشینگتن پۆست لەبارەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا.[٢٢]
لە ئازاری ٢٠١٦، بەشێوەی بریکار بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری پێشوو لیلا تریتیکۆڤ بوو.[١٨][٢٣] دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ جیمی وەیڵز، کاترینی وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری ویکیمیدیا بەشێوەی فەرمی ناساند.[٢٤][٦] لەدوای وەرگرتنی ئەم پلەیە، کاترین ڕایگەیاند کە کار لەسەر ناساندنی بواری دیجیتاڵ دەکات لەسەر ئاستی جیھانیی لەپێناو پەرەپێدان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.[٢][٢٥]
کاترین لە سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا دەژی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئەڵمانی دەزانێت.[٨]
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر)