![]() Katrina Hart at the BT Paralympics World Cup in 2009 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
زانیاری کەسێتی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناسناو(ەکان) | Sparrow[١] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕەگەزنامە | ![]() | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
لەدایکبوون | Birmingham, England | ١٧ی ئایاری ١٩٩٠|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وەرزشی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وڵات | ![]() ![]() | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وەرزش | Athletics | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕووداو(ەکان) | 200 m T36 & 100 m T37 | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
راھێنەر | Rob Ellchuk | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
Medal record
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
Updated on 8 August 2012. |
کاترینا ھارت (بە ئینگلیزی: Katrina Hart؛ لەدایکبووی ١٧ی ئایاری ١٩٩٠) وەرزشوانێکی یارییەکانی گۆرەپان و مەیدانی بەریتانیایییە. مێدالیای زێڕی لە یارییەکانی کۆمۆنوێلت ٢٠١٠ بەدەست ھێنا لە ڕکابەری ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ لە سەرئاستی خانمان (تایبەت بە یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت)، بەشداری پارالمپیکی ٢٠٠٨ی پەکین کرد بەلام بەھۆی پێکانەوە لە یارییەکان کشایەوە. خاوەنی چەند مێدالیایەکە لە پالاوانێتی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بۆ بۆ یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان.[٢][٣]
ھارت لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٠ لە شاری بێرمینگھام لە بەریتانیا لە دایک بووە. ھەر لە مندالییەوە بە کێشییەی تەندروستی لە دایک بوو کە نەخۆشی شەلەل دەماغی بوو. لەدوای گەورەبوونی توانی دەستبکات بە ڕاکردن بە تایبەت لە تەمەنی ١٤ ساڵی. ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری پاڵاوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپای کرد لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتریT٣٧ توانی مێدالیای بڕۆنز بۆ بەریتانیا بەدەست بھێنێت بوو بە گەرنجترین ئەندامی تیمی بەریتانیا ئەو ئەنجامە تۆماربکات.[٤][٥][٦]
لە ساڵی ٢٠٠٧ خێراترین یاریزانی جیھان بوو بۆ ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ و سێیەم کەس لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتری T37.[٧] یەکێک بوو لە یاریزانە ھەڵبژێردراوەکانی ولاتی بەریتانیا بۆ بەشداریکردنی لە یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠٠٨ی پەکین. لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ بەشداریکردن بەھۆی پێکانەوە پلەی حەفتەمی وەرگرت و ھەر بەھۆی پێکانەکەیەوە لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتریش پاشەکشەی کرد بۆیە لەم پالاوانێتییەدا نەیتوانی ھیچ مێدالیایەک بەدەست بھێنێت .[٦][٤] دوای یارییەکان ڕوویکردە زانکۆی باس بەمەبەستی مەشقکردن. لەگەڵ ولاتەکەی بەشداری یارییەکانی کۆمۆنوێلت ساڵی ٢٠١٠ی کرد توانی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت ئەمەش یەکەم مێدالیای زێری کاترینا بوو لە پالاوانێتییەکی گەورەدا. بە ١٤٫٧٥ چرکە مەودای پێشبڕکێکەی تەواو کرد کە تۆمارێکی نوێ بوو لە ژیانی وەرزشی خۆیدا؛ و سێ مێدالیای لە پالاوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بەدەست ھێنا کە مێدالیای زێر لە ڕاکردنی ٢٠٠ مەتریT٣٧، و دوو بڕۆنز لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتریT٣٧ ھەروەھا ڕاکردنی T35-T٣٨ ٤x100 m شێوە جیاوازدا. ساڵی ٢٠١٢ بۆجاری دووەم بەشداری یارییەکانی پارالمپیک کرد لەگەڵ شاندنی ھەڵبژاردەکەی لە یارییەکانی پارالمپیکی لەندەن بەشدار بوو. توانی مێدالیایەکی بڕۆنز لە ڕاکردنی ٤ × ١٠٠ گواستنەوە بەھاوبەشی لەگەڵ تیمی بەریتانیا بەدەست بھێنێت . لەھەمان ساڵدا بەشداری پالاوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی پارائەورووپای کرد و توانی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری T٣٧ ھەروەھا ٢٠٠ مەتری T٣٧ مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.[٥][٨]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری commonwealthchamp2010
نەدراوە