کاتێک لەدایک دەبین | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلم | |
دەرھێنەر | تامر عزەت |
بەرھەمھێنەر | مۆعتەز عەبدولوەھاب محەممەد ئەلسادی |
نووسەر | نادین شەمس |
ئەکتەران | ئەمیر عید، عەمر عابد، ئیبتیھال ئەلسورەیتی |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١١٠ خولەک |
وڵات | میسر |
زمان | عەرەبی |
کاتێک لەدایک دەبین، فیلمێکی ڕۆمانسی میسڕییە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھێنراوە. فیلمەکە لە دەرھێنانی تامر عزەتە و لە نووسینی نادین شەمس و بەرھەمھێنانی مۆعتەز عەبدولوەھاب و لە ڕۆڵی ئەمیر عید و عەمر عابد و ئیبتیھال ئەلسورەیتی. یەکەم ئەزموونی نواندنە بۆ ئەمیر عید، گۆرانیبێژی سەرەکی تیپی کایرۆکی.[١]
بەرھەمەکە باس لە چیرۆکی سێ کارەکتەری جیاواز دەکات، یەکەمیان ھەوڵدەدات کاری ھونەری خۆی لە گۆرانی وتندا دروست بکات، دووەمیان ژنێکی خاچ پەرست و خەونبینە کە شەیدای گەنجێکی موسڵمان دەبێت، سێیەمیشیان لە بواری ڕاھێنانی وەرزشیدا کاردەکات.[٢]