کارا بوۆنۆ (بە ئینگلیزی: Cara Buono) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵەکانی وەک دکتۆر فایە میڵەر لە چوارەم وەرزی زنجیرەی درامی AMC بەناوی Mad Men، کێڵی مۆڵتیسانیی لە شەشەم وەرزی The Sopranos، لیندا ساڵڤۆ لە فیلمی کۆمیدی ٢٠٠٦ی Artie Lange's Beer League؛ و کارن ویڵەر لە زنجیرەی ترسناکی زانستی خەیاڵی نێتفلیکسی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا) ناسراوە. لە فیلمەکانی وەک Hulk (٢٠٠٣) و Let Me In (٢٠١٠) دەرکەوتووە.
کارا لە بڕۆنکس گەورەبووە لە خێزانێکی کرێکاری بە ڕەگەز ئیتاڵی. ئەو دوو برا و خوشکێکی ھەیە.[١][٢][٣]
کارا دوا ناوەندی فیۆریلۆ ئێچ. لا گاردیای خوێندووە[٤] وە زانکۆی کۆڵومبیای تەواوکردووە کە نمرەیەکی باشی لە ئینگلیزی و زانستی سیاسی ھەبووە. ئەو بڕوانامەکەی بە سێ ساڵ وەرگرتووە.[٥] یەکەم ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی ھاڕڤی فێنستاین دابوو بەناوی Spookhouse لە تەمەنی ١٢ ساڵی.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارا بوۆنۆ تێدایە. |