کارلۆ ئەنچێلۆتی لەدایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٥٩، یاریزان و ڕاھێنەرێکی تۆپی پێی بە ڕەگەز ئیتاڵییە و لە ئێستادا ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە لە خولی دووەمیدا دوای ساڵی ٢٠١٥، ئەنچێلۆتی کارلیتۆ نازناوەکەیەتی و پێشتریش وەک یاریکەر لەیانەکانی پارما و ڕۆما و ئەی سی میلان یاری کردووە کە ھەرسێکیان یانەی ئیتاڵیین و لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیتاڵیا لەکۆی ٢٦ یاری گۆڵێکی تۆمارکردووە لەگەڵ ئەوەش دەرکەوتنی ئەنچێلۆتی وەک یاریزانێک کەمتر بووە لەوەی وەک ئەرکی ڕاھێنەر ڕاھێنەرایەتی یانەکان کردبێت. ئەنچێلۆتی لەم ئەرکەیدا، ئەرکی ڕاھێنەرایەتی یانەکانی ڕێگینای ئیتاڵی، پاڕمای ئیتاڵی، یۆڤێنتوسی ئیتاڵی، ئەی سی میلانی ئیتاڵی، چێڵسیی ئینگلیزی، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، بایڕن میونشنی ئەڵمانی کردووە.
ڕۆمای ئیتاڵی
- دوو جار جامی ئینتەرتۆتۆ ساڵەکانی (١٩٩٩ و ٢٠٠٠)
- چێڵسی ئینگلیزی (٢٠٠٩–٢٠١١)