نووسەر | ھاروکی موراکامی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | 海辺のカフカ Umibe no Kafuka |
وەرگێڕ | فیلیپ گابریێل |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
چەشن | فەنتازیا |
بڵاوبوونەوە |
|
جۆری کتێب | چاپکراو |
لاپەڕەکان | ٥٠٥ |
ژپنک (ISBN) | 1-84343-110-6 |
OCLC | ٥٦٨٠٥٠٢١ |
کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە[١] و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە.
ڕۆمانی کافکا لە کەنار دەریا لەلایەن ئارام ڕەشیدەوە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دوو کەسایەتی جیاواز دەگێڕێتەوە، یەکیان، کوڕێکی ١٥ ساڵەیە، کە لەدەست باوکە دڵڕەقەکەی لە ماڵێ ڕا دەکات بەشوێن دایک و خوشکەکەیدا دەگەڕێت؛ تا نەیدۆزنەوە ناوی خۆی دەگۆڕێت و خۆی بە ناوی کافکا، خۆشەویسترین نووسەری دەناسێنێت. چیرۆکی دووھەم پیاوێکی پیر بە ناوی ناکاتا، کە لە مناڵییەوە بەھۆی ڕووداوێک توانای بیرکردنەوە و ھۆشی لەدەست داوە، ھەروەھا ناتوانێت بنووسیت و بخوێنیتەوە بەڵام بەپێچەوانەوە توانای قسەکردن لەگەڵ پشیلەکانی ھەیە.
ناوی ڕاستەقینەی ئەم کاراکتەرە ھەرگیز بۆ خوێنەر ئاشکرا نابێت، دوای ئەوەی لە ماڵەوە ڕادەکات، ناوی نوێی کافکا، ھەڵدەبژێرێت. کوڕێکی ١٥ ساڵەی باڵابەرزە کە تەمەنی زۆرتر لە تەمەنی خۆی نیشان دەدرێت. ھەروەھا کوڕی پەیکەرتراشی بەناوبانگ کۆیچی تامورایە. لە تەمەنی چوار ساڵیدا دایک و خوشکەکەی خێزانەکەیان بەجێ ھێشتووە و ڕوخساری ئەوانی لەبیر چووەتەوە. جار و بار لەگەڵ کەسایەتییەکی خەیاڵی بەناوی قەڵەڕەشە قسە دەکات. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا ئەم کەسایەتییە خەیاڵییە بە کافکا دەڵێت، دەبێت بەھێزترین پازدەساڵەی دونیا بیت و بەم شێوەیە ھانی دەدات درێژە بە سەفەرەکەی بدات.
ناکاتا یەکێک لەو ١٦ منداڵانە بوو، کە لایەن قوتابخانەوە بۆ گەشتێک بردران. فڕۆکەیەک بەسەریاندا تێپەڕی و بەھۆێ فلاشێکی ڕووناکی لە ئاسماندا، ھەموو ١٦ قوتابییەکە بە بێھۆشی کەوتن. بە پێچەوانەی مناڵەکانی تر کە پاش ماوەیەک چاک بوونەوە، ناکاتا بۆ ماوەی چەندین حەفتە بێھۆش مایەوە و کاتێک بە ئاگا ھاتەوە بۆی دەرکەوت کە ھیچی لەبیر نەماوە تەنانەت ناوی خۆشی، ھەروەھا توانای خوێندنەوەی نەماوە، بەڵام تواناییەکی سەرسوورھێنەر بەدەست دێنیت ئەویش قسەکردنە لەگەڵ پشیلەکان.
بەڕێوبەری ئەو کتێبخانەیەی ئۆشیما کاری لێ دەکات و کافکا لە زۆربەی ڕۆمانەکەدا لەوێدا دەژیت.
پشیلەکوژێک کە پلانی ئەوەیە شمشاڵ لە ڕۆحی پشیلەکان دروست بکات. ناوی جانی واکەر لە برەندێکی ویسکی سکۆتلەندی وەرگیراوە.