کامپی نیوە مانگ (بە ئەڵمانی Halbmondlager) کامپێکی دەستبەسەرانی جەنگ بوو (ئەسیری شەڕ) لە ڤوندزۆرف (ئێستا بەشێکە لە زۆسن)، ئەڵمانیا نزیک بەرلین لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا.
کامپەکە نزیک ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ موسوڵمانی دەستبەسەری تێدابوو کە لە لایەنی هاوپەیمانانی جەنگی جیهانی یەکەمدا جەنگابوون. مەبەست لە دروستکردنی کامپەکە ئەوەبوو کەوا ڕابهێنرێن تا جیهاد بکەن دژی بەریتانیا و فەرەنسا. بەو مەبەستە، "دەستبەسەران تا ڕادەیەک لە ڕەفاهەتدا دەژیان و هەموو ئەوەی پێویستیان بێ بۆ ئەنجامدانی دینەکەیان بۆیان دابینکرابوو"، بەڕێوەبەری ئەم تاقی کردنەوەیە ماکس ڤۆن ئۆپنهایم بوو.[١][٢]
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کامپی نیوەمانگ تێدایە. |