کاندیدا ئەلبیکانس (بە ئینگلیزی: Candida albicans) یەکێکە لەو کەڕووانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە (ڕێرەوی ھەرس، سەرپێست، دەم، زێ ....) دەژی و سوود بە لەش دەگەینێت. بەڵام کاتێک بەرگری لەش دادەبەزێت دەگۆڕێت بۆ جۆری مەترسیدار و دەبێتە ھۆی نەخۆشی وەک (ھەوکردنی پێست و کۆئەندامی ھەرس و چوونە ناو خوین …). ئەو نەخۆشانەی توشبوو بە ئایدزن و ئەوانەی کە بەرگریان دابەزیووە دوای نەشتەرگەری و بەھۆی دەرمان.[١]
یەکێکە لە کەڕوو ناسراوەکانی بواری کەڕووناسی، بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو ڕیخۆلەدا ھەیە و پارێزگاریمان لێ دەکات وەک کەڕووی سوود بەخش بەڵام کاتێک بەرگری لەش کەم دەبێتەوە ئەم کەڕووە خۆی دەگۆڕێت و دەبێت بە کەڕووی زیانبەخش و دەبێتە ھۆی نەخۆشی لە (پێست و بوونی لەناو خوێن و توشبوون بە کۆئەندامی ھەرس بە تایبەت ڕیخۆڵەکان).[٢]
شایەنی باسە ئەم کەڕووە سەر بە کەڕوو تورەگەیییەکان (ascomycota)ە لە خێزانی (saccharomycetacea)یە. پێکھاتەی (yeast) دروست دەکات.[٣]و بە ناتووخمە زۆربوون زۆردەبێت و تەنانەت سپۆڕیش بەرھەم دێت. ھەروەھا پێکھاتەی biofilm دروست دەکات کە زۆر مەترسیدارە بۆ ھێرش کردنە سەر خانەکانی لەش.[٤]
چارەسەر بە پێی شوێنی توشبونەکە دەگۆڕێت بەڵام گرنگترینیان بریتین لە
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا دژە بەکتریا دەدرێت بە نەخۆشی بۆ ئەوەی ڕێگر بن لە توشبوون بە ھەوکردن بە بەکتریا.
![]() | ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. |