![]() | |
چەشنی بازرگانی | C corporation[١] |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتالی، پۆلەندی، پۆرتووگالی, ڕووسی, چینی ساکار وە ئیسپانی[٢] |
دامەزراندن | ٢ی نیسانی ٢٠٠٣ (نیو ھەمپشیر ڕێکخراوی قازانج نەویست)[٣] ٣ی ئایاری ٢٠٢١١ (دێلوەیر ڕێکخراوی قازانج ویست)[٤][٥][٦][٧] |
ناوچەی ڕاژەکراو | جیهان |
دامەزرێنەر(ان) | کەیسی فێنتن دانیەل هۆفەر سێبستیان لی توان لیۆناردۆ دا سیلڤیەرا [٨] |
Key people | پاتریک دوگان، بەڕێوبەری جێبەجێکار فرانسیسکۆ دیپاریس، بەڕێوبەری ژمێریاری[٩] |
بەرھەمەکان | Homestay |
ڕاژەکان | خزمەتگووزاریی تۆڕی کۆمەڵایەتی |
وێبگە | www٫couchsurfing٫com |
بەکارھێنەران | ١٢ ملیۆن بەکارهێنەر |
خستنەکار | ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤[١٠][١١][١٢] |
کاوچ سێرفینگ خزمەتگووزاری تۆڕێکی کۆمەڵایەتی هەروەها خزمەتگووزاریی ئاڵووگۆڕی میوانداری پێشکەش دەکات کە تێیدا بەکارهێنەر لە کاتی گەشتکردندا داوای میوانداری و مانەوە لە ماڵ لە بەکاربەرێکی دیکە دەکات، بە گشتی سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ئارەزوویانە لە گەشتە.
بەپێی یاساکانی تۆڕەکە، ئەو کەسەی کە میوانداری دەکات ئەوا بۆی نییە داوای پارە بکات لە بەرامبەر میوانداریکردنەکەی. لە سەرەتادا تۆڕەکە بەتەواوی بەخۆڕایی بوو، بەڵام لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ بووەتە پارە کە بەکارهێنەر مانگانە ٢ دۆلار یانیش ساڵانە ١٥ دۆلار دەبەخشێت بە تۆڕەکە. ئەم سیستمی پارەدانە تەنیا لە وڵاتانی گەشەسەندوو پەیڕەو دەکرێت، لە وڵاتانی دیکە تۆڕەکە هێشتا بەخۆڕایی کاردەکات. بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەتوان ٦٠ دۆلاریش بدەن بۆ وەرگرتنی نیشانەی تایبەت کە وادەکات پڕۆفایلەکەیان باشتر دەربکەوێت و لایەنێکی ئاساییشی بۆ زیادبێت.[١٣]
کاوچ سێرفینگ لە بیرۆکەیەکی کەیسی فێنتن درووست بوو کە ناوبراو پڕۆگرامسازیی کۆمپیوتەر و خەڵکی نیوھەمپشیرە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لە ساڵی ١٩٩٩ کە ناوبراو تەمەنی ٢١ ساڵ بووە.[١][١١][١٤] بیرۆکەکە سەری هەڵدا کاتێک فێنتن دەیویست فڕۆکەیەکی هەرزان ببڕێت لە بۆستنەوە بۆ ئایسلەند بەڵام بێ ئەوەی ژوورێک بگرێت. فێنتن توانی لە ڕێی هاکەوە دزەبکاتە ناو بنکەدراوەی زانکۆی ئایسلەند و ١٥٠٠ ئیمەیل بۆ قوتابییەکانی ئەو زانکۆیە بنێرێت بۆ ئەوەی شوێنی مانەوەی دابین بکات. ئەو نزیکەی ٥٠ بۆ ١٠٠ پێشنیاری مانەوەی وەرگرت، لە ناویاندا گۆرانیبێژێکی ڕیتم و بلووزی ئایسلەندی هەڵبژارد. دواتریش کە لە ئایسلەند گەڕایەوە ئەوا بیرۆکەی وێبساتێکی هاتە بیر. ئەو ناوی پاوانی کاوچ سێرفینگ دۆت کۆمی لە ١٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩ گرت.[١٥][١٦]
دواتر کۆمپانیای نیوھەمپشیری قازنج نەویست لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٣ دامەزراند،[٣] بەو پلانەی کە ببەخشرێت لە باج.
ماڵپەڕەکە لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ خرایەگەڕ[١٧] ئەمەش بەهاوکاری لەگەڵ دان هۆفەر، سێبستیان لی تواننن و لیۆناردۆ سیلڤیەرا بوو.[١٨]
لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدواوە تاکوو وەرگرتنی کۆمەک لە ساڵی ٢٠١١، ئەوا پەرەپێدانی ماڵپەڕەکە لەلایەن کەسانی خۆبەخش بوو.[١٧] خۆبەخشەکان لە مۆنتریال، ڤیەننا، نیوزیلاند، ڕۆتەردام، کۆستاریکا، سامارا، ئەلاسکا، ئەستەمبول و تایلەند بوون.[١٧][١٩] بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هەنگاوە وایکرد کە وێبسایتەکە پڕببێت لە هەڵەی نەرمەکاڵا. لەوکاتەدا زۆرێک لە بەکارهێنەران لەو بڕوایەدابوون کە پێویستە ماڵپەڕەکە لە سەرەتاوە درووست بکرێتەوە.[٢٠]
لە حوزەیرانی ٢٠٠٦، کێشەکانی بنکەدراوەی وێبسایتەکە ئەوەدنە زۆربوون کە بووە هۆی لەدەستدانی کۆمەڵێک داتا کە نەدەتواندرا بگەڕێنەوە.[٢٠][٢١] لەبەر ئەوە، دامەزرێنەر کەیسی لە بڵاوکراوەیەکدا داوای یارمەتی کرد.[٢٢] لە کۆبوونەوەیەکدا تواندرا ٨٠٠٠ دۆلار کۆبکەنەوە و لەم ڕێیەشەوە دووبارە وێبسایتەکەیان درووست کردەوە.[١٧] لە ساڵی ٢٠٠٧، لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵ ئەوا پاوانی ناوی کاوچ سێرفینگ پێشی ماڵپەڕی هۆسپیتەڵی کڵەبی دایەوە.[٢٣]
کۆمپانیاکە لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ داواکاری ئەوەی پێشکەشکرد کە وەک کۆمپانیایەکی قازانج نەویست ببەخشرێت لە باج، بەڵام لە سەرەتای ٢٠١١ەوە ئەو داواکارییە ڕەتکرایەوە.[٢٤] دوای توێژینەوەکردن لەسەر هۆکار و جێگرەوەی دیکە، وەرگرتنی ئامۆژگاری لە پارێزەرانەوە ئەوا کۆمپانیاکە ئەسێتەکانی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی کۆمپانیایەکی نوێی قازانج ویست دابمەزرێنن.[٢٤]
دەرەنجام کۆمپانیای نێونەتەوەییی نیوھەمپشیری قازنج نەویست لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ هەڵوەشایەوە. ئەسێتەکانیشی فرۆشران بە کۆمپانیای دیلوەیر سی کۆپۆرەیشن، لە بەرامبەردا لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ کۆمپانیای کاوچ سێرفینگ بە فەرمی دامەزرا.
لە ساڵی ٢٠١١، کۆمپانیاکە ئەپێکی بۆ سیستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بڵاوکردەوە.[٢٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٦، خزمەتگوزارییەکی نوێ خرایە ناو ئەپی مۆبایلەکە کە بەکارهێنەران لەڕێگایەوە دەتوانن نزیکترین بەکارهێنەر لە شوێنی خۆیانەوە بدۆزنەوە بۆ پیاسەکردن.[٢٦]
لە ئایاری ٢٠٢٠، لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانییی کۆڤید-١٩، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە سیستمی بەشداربوونییان بەگەڕ خستووە، ئەم هەنگاوەش بە چڕی تووڕەیی ئەندامانی لێ کەوتەوە.[٢٧]