کاپکەت

کاپکەت (بە ئینگلیزی: CapCut) پێشتر لە ئاستی نێونەتەوەیی بە ViaMaker ناسراو بوو، ئەپێکی چینییە بۆ دەستکاریکردنی کورتە ڤیدیۆ بەکار دێت، ئەپەکە لەلایەن ByteDance پەرەی پێدراوە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەپەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩ لە چین بڵاو کرایەوە و سەرەتا بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەست بوو.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠٢٠ ناوەکەی گۆڕا بە CapCut (پێشتر ViaMaker) و لە ئاستی نێونەتەوەییی بەردەست بوو.[٤] دواتر فراوانتر بوو و وەشانی وێب و دیسکتۆپ بۆ ماک و ویندۆز لەخۆگرت.[٣]

لە ساڵی ٢٠٢٢دا، کاپکەت گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاک.[٥] بەپێی ڕۆژنامەی The Wall Street، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣، لە پلەی دووەمی زۆرترین ئەپە دابەزێنراوەکان بووە لە ئەمریکا، لە دوای ئەپی چینیی تێمو کە بازاڕی ئەلیکترۆنی داشکاندنی تاکە کەسییە.[٦][٧] لە ئێستادا کۆمپانیای CapCut زیاتر لە یەک ملیار دابەزێنەری ھەیە لە گووگڵ پلەی.

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]

وەشانی بێبەرامبەری CapCut چەندین تایبەتمەندیی ھەیە، لەوانە بژاردەی خێرایی بۆ ڕێکخستنی ماوەی کلیپەکان.[٣] دەتوانرێت ئامڕازی Auto Captions بەکار بھێنرێت بۆ دروستکردنی ژێرنووسی ڤیدیۆیی کە دەتوانرێت لەناو ئەپەکەدا دەستکاریی بکرێت؛ بەڵام چیتر تایبەتمەندیی بێبەرامبەر بەردەست نییە لەگەڵ نوێترین گۆڕانکارییەکان.[٣]

کاپکەت پشتگیری لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ دەکات، لەوانە دەستکاریکردن، بڕین و دابەشکردنی کلیپەکان.[٣] ڕێگە بە زیادکردنی کلیپی نوێ دەدات بۆ پڕۆژەکان بەڵام سنووردارە بە دەستکاریکردنی تاکە چین (single-layer)؛ بەڵام ئەپەکە پشتگیری لە بژاردەی overlay دەکات کە additional effects چالاک دەکات، لەوانە دەستکاریکردنی فرە چین. (multi-layer)[٣] بەکارھێنەران دەتوانن چەندین جۆری کاریگەریی وەک trending, opening and closing, nightclub, retro, glitch and distortion, vlog 3D, cartoon, dark and split بەکار بھێنن. بەکارھێنەران دەتوانن پڕۆژە تەواوکراوەکان ڕاستەوخۆ بۆ پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکەنەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «CapCut»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  2. ^ Perez، Sarah (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «ByteDance's video editor CapCut targets businesses with AI ad scripts and AI-generated presenters». TechCrunch.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج Paris، Steve (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «CapCut review». TechRadar.
  4. ^ «How ByteDance is Expanding Its Reach Beyond TikTok with CapCut». ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣.
  5. ^ «What Is CapCut? What You Should Know About TikTok's AI-Editing Sister App». CNET (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ Lu، Shen (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «American Bargain Hunters Flock to a New Online Platform Forged in China». The Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «TikTok Executives Fretted About China Ties of CapCut Editing-App». The Information.