کایلۆمیکرۆن

ساختمانی کایلۆمیکرۆنێک

کایلۆمیکرۆن (بە ئینگلیزی: chylomicrone) جۆرێک ھەڵگڕی چەورییە لە ناو خوێن. ھەڵگرەکانی چەوری لە ناو خوێن بە لیپۆپرۆتین دەناسرێن واتە ساز بوون لە لیپید (چەوری) و پرۆتین کە کایلۆمیکرۆن جورێکی زۆر سووکە لە وانە (چونکە پرۆتینی زۆر کەمە؛ تەنیا ١ تا ٢ لەسەد). جۆری چەوری لە ناو کایلۆمیکرۆن زۆرتر لە جۆری تری ئاسیل گلیسرۆلە کە ئەویش زۆر سووکە بۆیە کایلۆمیکرۆن بۆتە سووکترین جۆری چەوری ھەڵگرەکان. تری ئاسیل گلیسرۆڵ(TAG) لە ناو کایلۆمیکرۆن ٨٥ تا ٩٢ لەسەدە. بویە زۆری ئەو چەورییە سووکە بۆتە ھۆی گەورە بوونی تا زۆرتر لە٧٠ نانۆمەتر. کایلۆمیکرۆن لە خوێندا دوای خواردنی خواردەمەنی ھەیە بەڵام لە خوێنی بەرەبەیانی پێش خواردن نابیندرێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای ئینگیزی