![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. |
کرمی قولاپی (بە ئینگلیزی: Hookworm) کرمێکی مشەخۆرە و لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا ئەژی، لەتەمەنی کرمۆکەی (larva) و پێگەیشتویدا (adult) لەناو ڕیخوڵە باریکە دەژین کە دەبنە ھۆی نەخۆشی لە ڕیخۆڵەدا ئەم کرمە دووجۆری سەرەکی ھەیە دەبێتە ھۆی نەخۆشی لەمرۆڤدا ئەوانیش Ancylostoma duodenale Necator americanus.
ئەم کرمە دەگوازرێتەوە لەڕێی ھێلکەکەی کە لە پیسایی کەسی تووشبوودا ھەیە.
کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان ھەیە؟ ئەوانەی لە شوێنە گەرم و شێدارەکان دەژین و پاکوخاوێنی تیانا کەمە ئەوانەی کە بەبێ پێڵاو بەسەر خۆڵی پیسبوو بەو مشەخۆرە ئەرۆن یاخود پێستیان بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خاکدا ھەیە نیشانەکانی: دەکرێت ئەوکەسەی تووشی دەبێت ھیچ نیشانەیەکی نەبێت یاخود نیشانەی کەمی ھەبێت بەڵام بەگشتی نیشانەکانی ئەمانەن خوران و سووربوونەوە ئازاری سک سکچون نەمانی ئارەزووی خواردن بێھێزی
لەرێگەی بوونی ھێلکەکەیی لە پیساییدا دیاری دەکرێت بە ئامێری مایکرۆسکۆپ
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (ئاب ٢٠٢١) |