کریستین دلفی

کریستین دلفی لە ساڵی ١٩٤١ لە دایک بووە ، دەرووناس، فێمینیست ، نوسەر هەروەها بیرمەندێکی فەڕەنسیە.بە داهێنەری بیرۆکەی فێمینزمی ماتریاڵیە هەروەها داهێنەری بزوتنەوەی سەربەخۆیی ئافرەتانی فەڕەنسایە لە ساڵی ١٩٧٠ ، هەروەها داهێنەری ژورناڵی کێشە نوێیەکانی ئافرەتانە لە ساڵی ١٩٨١ دا.[١]

کورتەیەک لەسەر ژیانی کریستین دلفی

[دەستکاری]

کریستین دلفی لە ساڵی ١٩٤١ لە دایک بووە ، دایک و باوکی خاوەنی دەرمانخانەیەک بوون وەکو لەو فیلمەدا ڕوونکراوەتەوە کە دۆکیومێنتاریەکە باسی ژیانی کریستین دەکات کە تیایدا باس لەوە دەکات دایک و باوکی کریستین کاتێک لە دەرمنانخانەکەدا کاریانکردووە چەند هیلاکبوون وە کاتێک دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە باوکی چۆن قاچی دەخستە سەر قاچ لەسەر مێزی نانخواردنەکەیان وە پاڵی دەدایەوە لە چاوەڕوانی نانی نیوەڕۆدا کە دەبووایە دایکی سەڕەڕای هیلاکی بێوچان ئامادەی بکردایە ، وە پاشانیش قاپەکانی خاوێنبکردایەتەوە پێش گەڕانەوەیان بۆ سەر کارئەم بابەتە کاریگەری زۆر لەسەر کریستین دروستدەکات لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کریستین خۆی بە فێمینست لە قاڵەم نەدەدا لەبەر ئەو بەرهەڵستیە زۆرەی کە لە فێمینیستەکان دەکرا ، تەنانەت لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ١٩٨٥ کە لێدەپرسن ئایا تۆ فێمینیستی دەڵێت '' من فێمینیست نیم بەڵام.... '' هەر ئەم لێدوانەشی دەبێتە ناونیشانی ئەو دۆکیومێنتاریەی لەسەر ژیانی تۆمارکراوە .[٢]

ئاستی خوێندنی کریستین

[دەستکاری]

کریستین دلفی کۆلێژی کۆمەڵناسی تەواوکردووە لە هەریەک لە زانکۆکانی شیکاگۆ، پاریس ، کالیفۆرنیا وە بێرکێلی .لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ فەڕەنسا کریستین دەیەوێت لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئافەرتان بکات بەڵام لە لایەن ( پێیر بۆردیو ، Pierre Bourdieu  کە دواتر دەبێتە ڕاوێژکاری کریستین ) بەرهەڵستی دەکرێت بە بیانووی ئەوەی هیچ کەسێک لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر پرسی ئافرەت ناکات بەمەش کریستین دەگەڕێتەوە سەر توێژینەوەیەکیتر دەربارەی بیرۆکە و ڕەفتارە جیاوازەکان لە ناوچە گوندنشینەکاندا ، بەڵام لە هەمان کاتدا بابەتی رۆڵی ئابووری ئافرەتان دەبێتە بەشێک لە توێژینەوەکە وە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە چۆن سیستەمی کاپیتاڵی هەموو تواناکانی فەرمانبەر و کرێکاران بەکاردەهێنێت بەجۆرێک کە ئوە بڕە پارەیەی کە دەیداتە کرێکارەکە بەرامبەر نیوەی ئەو کارەیە کە کرێکارەکە کردوویەتی ، ئەمە لە کارکردنی ئافرەتانیشدا ڕەنگی داوەتەوە بەجۆرێک زۆرێک لە ئافرەتا یان با خۆبەخشی یاخود بەرامبەر بڕێکی زۆر کەمتری مووچە لە پیاوان کاریان کردووە .[٣]

کارە ئەکادیمیەکانی کریستین

[دەستکاری]

کریستین لە ساڵی ١٩٧٨ دا بە پۆستی لێکۆڵەرەوە کاریکردووە بەڵام ویستویاتی ببێت بە پرۆفیسۆر بۆ ئەمەش بە نزیکەی ٩ ساڵ هەوڵیداوە تاوەکو لە ساڵی ١٩٩٠ دا ئەو پۆستەی بەدەست هێناوە بە هۆکاری ئەوەی زۆر ڕێگری لێکراوە لەبەر ئەوەی هاوڕەگەزخوازبووە ، لە فلیمە دۆکیومێنتاریەکەدا لەسەر ژیانی باس لە ڕووداوێک دەکات بەسەری هاتووە کە چۆن هاوکارێکی خۆی کە بەرپرسبووە لە پێداچوونەوە لە کارەکانی کریستین چۆن هەوڵیداوە لە پێداچوونەوەیەک دا لەسەر کارەکانی شکستی پێبهێنێ وە یەکێک لە کتێبەکانی کریستین پشتگوێ دەخات کە یەکێک بووە لە گرنگترین کتێبەکانی وە لە کۆتایی پێداچوونەوەکەدا دەنوسێت '' جگە لەمانە کریستین هاوڕەگەزخوازە '' بە واتای ئەوەی جگە لەو هەڵانەی کە کردویەتی لە لێکۆڵینەوەکەیدا هەڵەیەکیتریشی هەیە ئەویش هاوڕەگەزخوازیە .[٤]

چالاکیەکانی کریستین

[دەستکاری]

کریستین لە ساڵی ١٩٦٢ دا دێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمەش لە کاتێکدایە کە پرسی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوپەڕی گرنگیپێدانی خەڵکدا بووە وە دەڵێت ''هاتم بۆ ئەمریکا تا بە تەواوی بنچینەکانی رەگەزپەرستی ببینیم '' هەروەها دەشڵێت لە فەڕەنسا ڕەگەزپەرستی هەبوو بەڵام من نەمدەبینی ''.لە ساڵی ١٩٦٥ دا زانکۆی بێرکێلی جێدەهێڵێت و دەچێتە دامەزراوەیەک بە ناوی ڕێکخراوی واشنتۆن بۆ یەکسانی کە کاری بۆ یەکسانی کردووە لە نێوان ڕەشپێستەکان و سپیپێستەکاندا ، هەر بە هۆی کارکردنی لەم ڕێکخراوەدا بیرۆکەی ئەوەی بۆ دێت چۆن گروپی چالاکیخوازی بۆ ئەو بەشانەی کۆمەڵگا ددامازرێنێت کە مافەکانیان پێشێلکراوە. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٦٨ دا دەگەڕێتەوە فەڕەنسا وە دەست دەکات بە کارکردن لە گروپێکی چالاکیخوازی فێمینیستا بە ناوی ( Féminin Masculin Avenir – FMA ) کە ئەم گروپە دواتر دەبێتە بەشێک لە گروپێکی فێمینستی زۆر گەورەتر بە ناوی ( Women's Liberation Movement - Mouvement de Libération des Femmes, or MLF ) لە مانگی ٨ ی ١٩٧٠ دا کریستین و چەند ئەندامێکیتری ئەم گروپە هەڵدەستن بە ڕێکخستنی چالاکیەک بە ناوی '' خێزانی سەربازە نەناسراوەکە '' وە گوڵ دەبەنە ئەو شوێنەی کە چالاکیەکەی لێ بەڕێوەدەبەن بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان بۆ لای خۆیان هەر لەم کاتەشدا کریستین دلفی خۆی وەکو هاوڕەگەزخواز پیشانی ڕای گشتی دەدات . لە ساڵی ١٩٧١ کریستین ناوی خۆی دەخاتە پاڵ ناوی ڕێکخراوی ( Manifesto of the 343 ) ئەمانەش گروپێک ئافرەتبوون کە پێکهاتبوون لە ٣٤٣ ئافرەت کە ئازایەتی ئەویان نواند بڵێن '' منداڵمان لەباربردووە ، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە بابتی لەبابردنی منداڵ نایاسایی بووە لە فەڕەنسا '' لوە کاتەدا کریستین دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە وە دەڵێت کە لە ١٧ ساڵیدا منداڵێکی لەباربردووە . لە ساڵی ٢٠٠٤ دا کاتێک لە فەڕەنسا بڕیارێک دەردەچێت کە کچان بۆیان نیە سەرپۆش بکەن لە کاتی چوونیان بۆ قوتابخانە کاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت و بەمەش ئەم بابەتە سەرنجی کریستین بۆلای خۆی ڕادەکێشێت و ڕوو بەڕووی زۆرێک لە چالاکوانە ئافەرتە فێمینیستەکان دەبێتەوە کە هاوڕدەبن لەگەڵ بڕیارەکەدا و بە ڕەگەزپەرست و دووڕوو ناویان دەبات .[٥]

پرسی فێمینیستی مەتریاڵی لەلای کریستین دلفی

[دەستکاری]

کریستین بە پێشەنگی بیرۆکەی فێمینیستی مەتریاڵی دێت وە نایەکسانی نێوان پیاو و ژن بەو جۆرە شیدەکاتەوە کە بابەتی نایەکسانی نێوان ژن و پیاو لە پەیوەندیە خێزانیەکانەوە بنچینەی گرتبێ وە لەمەشدا دژی ئەو بیروڕایەی مارکسیەت دەوەستێتەقوە کە دەڵێت نایەکسانی ڕاستەقینە لە سیستمی کاپیتاڵیدایە بەڵام کریستین دەڵێت دوژمنی گەورەی ژن سیستمی سەرمایەداری نیە بەڵکو دیاردەی نێرسالاریە . هەر لێرەشەوە بە هاوکاری لەگەڵ هەریەکە لە ( نیکۆل کلاود ماسیو ، ئمانوێل دی لێسپ ، کلۆت گویلاومین ، مۆنیک ویتیگ وە پۆلا تابێت ،  Nicole-Claude Mathieu, Emmanuèle de Lesseps, Colette Guillaumin, Monique Wittig, and Paola Tabet ) قوتابخانەی فێمینیستی مەتریاڵی دادەمەزرێنێت کە بیرۆکەکەنیان ئەو کات و تا ئێستاش بە سەرۆکایەتی دلفی خۆی لە گۆڤارێکدا بە ناوی ( Nouvelles questions feministes ) بڵاودەکەنەوە.[٦]

بیروڕاکانی کریستین دلفی دەربارەی بیرۆکەی فێمینزمی فەڕەنسی

[دەستکاری]

کریستین دلفی دژی ئەوەیە کە جێندەر ببەسرێتەوە بە شێوەی دروستبوونی بایلۆجی مرۆڤەوە بە واتەیەکیتر کریستین دەڵێت کە کەسەکان خۆیان بڕیار لەسەر جێندەری خۆیان دەدەن سەڕەڕای ئەوەی جەستەیان بە ج جێندەرێک دروستبووە . جگە لەوەش دژی ئەو بیرۆکەو و بزوتەنەوەیەیە کە ناویان لێناوە '' فێمینیستی فەڕەنسی ''  ، لەبەر ئەوەی بە ڕای کریستین ئەو کەسانەی شوێنکەوتووی بیرۆکەی فێمینیستی فەڕەنسین بڕوایان بە جەوهەریەت نیە لە کارەکانیاندا جگە لەوەش هۆکاری دروستبونی ئەم بزوتنەوەیە یاسا و پەیڕەوە ڕاستەکانی فێمینیزم خۆی نیە بەڵکو چەند هۆکارێکی سیاسی لە پشتی دروستبوونی ئەم جوڵانەوە بەناو فێمینیستیەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .

هەموو ئەم بیرو ڕاینەی کریستین دلفی بە درێژایی ساڵەکانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩٠ لە شێوەی چەندین وتار و ڕاپۆرتدا لە چەندین گۆڤار و بڵاوکراوەدا ئاماژەیان پێدراوە وە بڵاوکراونەتەوە وەکو ( Questions féministes and Nouvelles ) کە دواتر کراون بە کتێب بە ناوەکانی ( L'Ennemi principal, tome 1 : L'Économie politique du patriarcat (1997) and L'Ennemi principal, tome 2 : Penser le genre (2001) ).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ann Comire and Deborah Klezmer، ed. (2007). Dictionary of Women Worldwide: 25,000 Women through the Ages. Waterford CT: Yorkin.→Delphy, Christine.
  2. ^ Je ne suis pas féministe, mais...، 2015-03-08، لە 2016-02-08 ھێنراوە
  3. ^ Abigail Gregory, Ursula Tidd, Women in Contemporary France, Berg Publishers, 2000, p. 178 [١]
  4. ^ Stevi Jackson, Christine Delphy, Sage Publications Ltd, 1996, p. 190 ISBN 0-8039-8869-9
  5. ^ Delphy، Christine (2006-01-01). «Antisexisme ou antiracisme? Un faux dilemme». Nouvelles Questions Féministes. 25 (1): 59–83. doi:10.3917/nqf.251.0059. JSTOR 40620341.
  6. ^ «Rethinking Sex and Gender». Women's Studies International Forum. 16: 1–9. 1993. doi:10.1016/0277-5395(93)90076-l.