کلارا پێتاچی

کلارا پێتاچی

وێنەی موسۆلینی و کلارا پێتاچی و یارەکەی بینیتۆ موسۆلینی١٩٤٥ دوای هەڵواسران و گووللە باران کردنیان و بڕینی ئەندامەکانی جەستەیان و نیشان دانی به خەڵک له ساردخانەی میلانی ئیتالیا
لەدایکبوون (1912-02-28) 28ی شوباتی 1912
مەرگ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠٤-٢٨) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
گیوولینۆ دی مێزێگرا,  ئیتاڵیا
نەتەوەئیتاڵی
ناوەکانی ترClaretta Petacci، کلارێتا پێتاچی
ناسراوە بەبوو به یار و خۆشەویستی بینیتۆ موسۆلینی
خزمەکانمیریام دی سان سێرڤۆلۆ, (خووشکی)
مارسێلۆ پێتاچی، (برای)

کلارا پێتاچی یان کلارێتا پێتاچی ( به ئیتاڵی :(klaˈretta peˈtattʃi) (٢٨ی شوبات ١٩٤٥ - ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) خۆشەویستی دیکتاتۆری ئیتاڵی بینیتۆ موسۆلینی بوو که ٢٨ ساڵ له کلارا گەوره تر بوو.

له ٢٧ی نیسانی ١٩٤٥ موسۆلینی و پێتاچی له لایەن پارتیزانه کۆمۆنیستەکان و لە کاتێکدا لەگەڵ کاروانێکی ئەندامانی کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتاڵی خەریکی ڕاکردن بوون، دەستگیر کران. له ٢٨ی نیسان، پێتاچی و موسۆلینی بردرانه مێزاگێرا و تیرباران کران. له ڕۆژی دواتر دا، ٢٩ی نیسان، تەرمی پێتاچی و موسۆلینی بردرا بۆ پیزالێ لۆرێتۆی شاری میلان و بەرانبەر به وێستگەیەکی پێترۆل به سەراوبنی هەڵواسران. تەرمەکان وێنەیان گیراو خەڵک ڕقی خۆیانیان لەسەر دەرکردن و تەرمەکانیان زۆر شێواندن.

وێنەی موسۆلینی و یارەکەی کلارا پێتاچی له تەنیشتی، کاتی له هەڵواسرانیان دوای گووللە باران کردنیان.:جەستەکان لە چەپ بۆ ڕاستەوە نیکۆلا بامباچی، موسۆلینی، کلارا پێتاچی، ئالێساندرۆ پاڤۆلینی، ئاکیلی ستاراچی

هەندێ کەسی تریش لەگەڵیان تیرباران کران و هەڵواسران که بەو دوو کەسەوە له چەپ بۆ ڕاستەوە بریتی بوون له:

  • نیکۆلا بامباچی
  • بینیتۆ موسۆلینی
  • کلارا پێتاچی
  • ئالێساندرۆ پاڤۆلینی
  • ئاکیلی ستاراچی

بنەماڵه

[دەستکاری]
  • خووشکی کلارا ئەکتەری سینەما بوو، ئەو ناوی میریام دی سان سێرڤۆلۆ بوو (٣١ی ئایاری ١٩٢٣ – ٢٤ی ئایاری ١٩٩١) که بە میریام پێتاچیش ناسرا بوو.
  • برای کلارا مارسێلۆ پێتاچی لەگەڵ موسۆلینی و کلارا دا دەستگیر کرا بەڵام کاتێ ویستی ڕا بکات بە تیر پێکایان.

سەرچاوه

[دەستکاری]