کوردانی سووریا بەو خەڵکە دەوترێ کە لەدایکبوو یان نیشتەجێی سووریان و لە ڕەگەزی کوردن. کوردەکان گەورەترین کەمینەی ڕەگەزین لە سووریادا، داگری ٧٪ تا ١٠٪ ئاپۆرەی سووریا بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان.[١][٢][٣][٤][٥] ناوچە باکورییە کوردنشینەکان، بەشی گەورەی پارێزگای حەسەکە پێک دێنن. شارە سەرەکییەکان لەم دەڤەرەدا، قامیشلۆ و حەسەکەن. دەڤەرێکی تر بە ئاپۆرەیەکی زۆری کوردەوە کۆبانییە لە بەشی باکووریی سووریادا، نزیکی شارۆچکەی جەرابلوس و ھەروەھا شاری عەفرین و دەوروبەری لە لای سنوورەکانی تورکیادا. کوردانی سووریا تووشی ھەڵاواردنی بەردەوام و ئازار بوونەتەوە لەلایەن حوکوومەتەوە. کوردانێکی زۆر خوازیاری خۆبەڕێوبەری (ئۆتۆنومی) سیاسین، بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، وەکوو باشووری کوردستان، یان سەربەخۆیی ئاشکرا وەکوو بەشێکی کوردستان. لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و ڕاپەڕینی ڕۆژاوادا کوردەکان ناوچەیەکی خۆبەڕێوبەرییان (خود حکومەتی) دامەزراندووە، ناسراو بە فێدراسیۆنی دێمۆکراتیکی باکووری سووریا یان ڕۆژاوای کوردستان.
{{cite book}}
: نرخی |issn=
بپشکنە (یارمەتی) A rough estimate in this edition has populations of 14.3 million in Turkey, 8.2 million in Iran, about 5.6 to 7.4 million in Iraq, and less than 2 million in Syria, which adds up to approximately 28–30 million Kurds in Kurdistan or adjacent regions. CIA estimates are ھەتا ڕێکەوتی ئابی ٢٠١٥[نوێکردنەوە] – Turkey: Kurdish 18%, of 81.6 million; Iran: Kurd 10%, of 81.82 million; Iraq: Kurdish 15%-20%, of 37.01 million, Syria: Kurds, Armenians, and other 9.7%, of 17.01 million.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |