ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ئەلخەلیل، قودس، نابلوس | |
زمانەکان | |
عەرەبی (لە ئێستادا)، کوردی (لە مێژوودا) | |
ئایین | |
ئیسلام (سوننە) | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
کوردانی دیکە،[٢] فەلەستینییەکان و کوردە جووەکان |
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەیەک وتار لەسەر |
مێژووی کورد و چاندی کوردی |
---|
![]() |
![]() |
کوردانی فەلەستین (بە کوردیی باکووری: Kurdên Filistînê، بە عەرەبی: اكراد فلسطين) بە ئەو ژمارە لە خەڵکی فەلەستین دەگوترێت کە ڕەچەڵەکێکی کوردیان ھەیە. زۆرینەی ئەو کوردانە لە سەردەمی ئەیووبییەکان و لە کاتی شەڕەکانی خاچھەڵگریدا بۆ فەلەستین کۆچیان کردووە. سەرکردەکانی ئەیووبی زۆر یەک لە ھۆزە کوردەکانیان لە فەلەستین جێگر کردن ھەتاوەکوو بەرگری لە سنوورەکانی ئەو ئیمپراتۆریەتییەتە بکەن. کوردەکانی فەلەستین زۆرتر لە شارەکانی ئەلخەلیل، قودس و نابلوس دەژین. پێشبینی دەکرێت کە نزیکەی یەک لە سێی دانیشتووانی ئەلخەلیل بە ڕەچەڵەک کوردبن و گەڕەکی خۆیان ھەیە کە بە ناوی خۆیانن وەکوو حارەتول ئەکراد (غەڕەکی کوردان). ھەروەھا زۆرێک لە بنەماڵە کوردەکان لە دوای دەسەڵاتداریی ئەیووبییەکان چوونەتە فەلەستین، بەتایبەت لە سەردەمی عوسمانییەکاندا. کوردەکان گەورەترین کەمینەی نەتەوەیین لە کەناری ڕۆژاوا.[٣]
زمانی کوردی لە سەردەمی عوسمانییەکان لە فەلەستیندا، لەلایەن ھەندێک خەڵکی کوردەوە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٨٥٠ قسەی پێدەکرا. ئەمڕۆکە نزیکەی گشت کوردانی فەلەستین بە عەرەبی دەدوێن، لەبەر ئەوەی کە لە ناوچەیەکی جوگرافیاییی عەرەب زماندا ھەڵکەوتوون.