کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردی بیروباوەڕێکی نەتەوایەتیی کوردییە. ئەم بیروباوەڕە ھەوڵ دەدات بۆ بەدیھاتنی مافەکانی نەتەوەی کورد و پاراستنی زمان و داب و نەریتی کوردی. بڕێک لە کوردەکان پێیان وایە کە کورد تەنیا لە ڕێگای پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردییەوە بە مافەکانی دەگات. کورد بەھۆی نیشتەجێ بوون لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا کە ژمارەیەکی زۆر نەتەوە و نەریتی جیاوازی تێدا لە مێژەوە تووشی کێشە و پێشێلبوونی مافەکانی بووە.
ناسیۆنالیزمی کوردی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا سەریھەڵدا، کە کوردەکان ھەوڵیان دەدا شوناس و کلتووری خۆیان لە چوارچێوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بەدەست بھێنن. ڕۆشنبیران و ڕێبەرانی کورد لە ژێر کاریگەری بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکانی تری ناوچەکە، دەستیان کرد بە خەبات لە مافە ڕۆشنبیری و زمانەوانی و سیاسییە کوردییەکان و بناغەی گەشەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردییان دانا.[١][٢]
گرنگترین ھەوڵەکانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و شۆڕشەکان:
شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[٣]