شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
Good Boys | |
---|---|
دەرھێنەر | جین ستوپنیتسکی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | لایڵ وۆرکمان |
وێنەگری سینەمایی | جۆناتان فێرمانسکی |
مۆنتاژ | دانیەڵ گابی |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٨٩ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠ میلیۆن دۆلار[٢] |
داھات | ١١١٫٢ میلیۆن دۆلار[٢][٣] |
کوڕە باشەکان (بە ئینگلیزی: Good Boys) فیلمێکی کۆمیدیی ھاتنە ناو تەمەنی ٢٠١٩ی ئەمریکییە لە دەرھێنانی جین ستوپنیتسکی، لە یەکەم کاری دەرھێنانێدا، و لە نووسینی ستوپنیتسکی و لی ئایزنبێرگ.[٤][٥] فیلمەکە لە نواندنی جەیکەب ترێمبڵەی، کیت ئێڵ. ویلیامز، و برەیدی نوونە بە ڕۆڵی سێ قوتابی پۆلی شەشەم کە دەکەونە چەند کێشەیەکەوە کاتێک دەیانەوێت بچن بۆ ئاھەنگێکی چەند قوتابییەکی بەناوبانگ. سێت ڕۆجن و ئیڤان گۆڵدبێرگ بەرھەمھێنەری فیلمەکەن لەلایەن کۆمپانیای Point Grey Pictures.[٦]
فیلمەکە لە تەواوی جیھاندا پەخشکرا لە South by Southwest لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠١٩، و لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە سینەماکانی ئەمریکا لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە پەخشکرا. فیلمەکە بە گشتی ڕیڤیوی پۆزەتیڤی ھەبوو لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و لە بۆکس ئۆفیسیشدا سەرکەوتووبوو، کە داھاتەکەی لە سەرتاسەری جیھاندا ١١١ میلیۆن دۆلار کە بودجەکەی ٢٠ میلیۆن دۆلار بوو.