![]() | |
بەرھەمھێن | کۆمپانیای گیگامیک |
---|---|
دیزاینەر (ان) | میرکۆ مارچێسی |
بڵاوکەرەوە | کۆمپانیای گیگامیک |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٩٩٧ |
سیستەمەکان | کایەی تەختەیی |
یاریزانان | ٢ بۆ ٤ |
تێکڕای تەمەن | ٨+ |
کاتی یاریکردن | ١٥ بۆ ٢٥ خوولەک |
چانسی ھەڕەمەکی | نییە |
پێویستیی داواکراو | تەختە |
کوەرەدۆر یارییەکی ستراتیژی دوو یان چوار یاریزانییە و لەلایەن میرکۆ مارچێسی دیزاین کراوە و لەلایەن کۆمپانیای گیگامیک بڵاوکراوەتەوە. کوەرەدۆر لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی یاری مێنسا و یاری ساڵی لە ئەمریکا، فەڕەنسا، کەنەدا و بەلجیکا پێدراوە.[١]
کوەرەدۆر لەسەر تەختەیەکی یاری کە ٨١ ناوچەی چوارگۆشە بە ئەندازەی ٩×٩ی تێدایە، یاری پێدەکرێت. ھەر یاریزانێک بە پیاوێک نیشانە دەکرێت کە لە ناوەڕاستی یەکێک لە لێوارەکانی تەختەکەوە دەست پێدەکات (لە یارییەکی دوو یاریزانیدا، یاریزانەکان بە پێچەوانەی یەکەوە دەست پێدەکەن). ئامانج لێی ئەوەیە کە یەکەم یاریزان دەبێت بگاتە ئەوبەری شوێنەکەی خۆی و ڕێگری لە یاریزانەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی بە بردنەوە بگەن، ئەویش لەڕێگەی دانانی بەربەستی دیواری، کە ھەر یاریزانێک و ٥ دیواری ھەیە (لە یاری چوار یاریزانیدا ھەر یاریزانێک ٥ دیواری ھەیە بەڵام لە شێوازی دوو یاریزانیدا ھەریەک لە یاریزانەکان خاوەنی ١٠ دیوارن).[٢][٣]
یارییەک دەتوانرێت بەسەر سێ قۆناغدا دابەش بکرێت، ئەوانیش: قۆناغی کرانەوە،[ئ]، یاری ناوەند و یاری کۆتایی. پێنج بۆ حەوت جوڵەی یەکەم بە قۆناغی کرانەوە ھەژمار دەکرێت. قۆناغی ناوەندی یارییەکە لە دەوروبەری دە جوڵە پێکدێت. یاری کۆتایی کاتێک دەست پێدەکات کە یەکێک لە یاریزانەکان کەمتر لە سێ دیواری ھەبێت.[٤][ا][٥]