کڵاوی پەھلەوی (بە فارسی: کلاه پهلوی) سەرپۆشێکی پیاوانە بوو کە لە سەردەمی شانشینی پەھلەوی لەلایەن ڕەزا شاەوە ناسێندرا.
ناساندنی کڵاو لە ئابی ١٩٢٧، بەشێک لە ھەوڵدانی ڕەزا شا بۆ ڕۆژاواییکردن و مۆدێرنکردنی ئێران بوو، کە ناساندنی جلە ئەوروپییەکانیشی دەگرتەوە.[١]
ئەگەرچی ئەو کڵاوە لە زۆر یەک لە شارەکان بەکارھێنرا، بەڵام سەرەتا وەکوو کڵاوی خارجی ناسێنرا و لەناو خەڵکدا بووبە ناخۆشەویست.[١] لە نیسانی ١٩٣٠دا حاکمی دوبەی، شێخ سەعید ئالی مەکتووم بە ئێرانییەکانی ئیمارات فەرمانی دەکرد کە دەبێت کڵاوی پەھلەوی بەکارنەبەن یان ئەوانەی دەیانھەوێت بەکاریبەرن بۆ ئێران بگەڕێنەوە.[٢]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵاوی پەھلەوی تێدایە. |