کۆبی ماینوو (لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ٢٠٠٥)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزە کە لە ھێڵی ناوەڕاستکاردا یاری بۆ یانەی خولی نایابی ئینگلیزی مانچستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکات. ماینوو لە ستۆکپۆرت، لە مانچستەری مەزنتر لەدایک بووە،[١] دایک و باوکی بە ڕەچەڵەک گانایین.[٢] لە سەرەتادا یاری بۆ یانەی لاوانی چیدڵ و گاتلی کردووە،[٣] دواتر لە تەمەنی ٩ ساڵی پەیوەندی بە ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد کردووە.