کۆدی ماتێس گاکپۆ (لەدایکبووی ٧ی ئایاری ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ھۆڵەندییە کە یاری دەکات وەک باڵی ھێرشبردن بۆ یانەی خولی پرێمیەرلیگ لیڤەرپوول و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا.
دەرچووی ئەکادیمیای ئایندھۆڤنە، گاکپۆ یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکە لە شوباتی ٢٠١٨ ئەنجامدا. لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢، نازناوی باشترین یاریزانی ھۆڵەندی بردەوە دوای ئەوەی ٢١ گۆڵی لە ٤٧ یاری لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد.
گاکپۆ یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئاستەکانی لاوانی ھۆڵەندا کردووە لە ئاستی خوار ١٨ ساڵ بۆ خوار ٢١ ساڵ، لە حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یۆرۆ ٢٠٢٠ یەکەم یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا.
گاکپۆ لە ئایندھۆڤن لەدایکبووە و لە ناوچەی ستراتۆم (ھۆڵەندا) گەورە بووە.[١] باوکی لە تۆگۆ لەدایکبووە و ڕەچەڵەکی گانییە، لەکاتێکدا دایکی ھۆڵەندییە.[٢][٣][٤] لە ساڵی ٢٠٠٧، گواسترایەوە بۆ ئەکادیمیای لاوانی ئاییندھۆڤن، کە دواتر لە ھەموو ئاستەکانی لاوان سەرکەوت.[٢] بۆ وەرزی ٢٠١٦–١٧ بۆ یەکەم جار بەشێک بوو لە تیمی دووەم ئەویش لاوانی ئاییندھۆڤن بوو. بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە تیمی خوار ١٩ ساڵان یاری دەکرد. گاکپۆ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە خولی پلە دووی ھۆڵەندا ئەنجامدا بۆ لاوانی ئاییندھۆڤن لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە یارییەکدا بەرامبەر ھێڵمۆند سپۆرت.[٥] لە وەرزەکەدا تەنھا یەک یاری بۆ لاوانی ئاییندھۆڤن ئەنجامدا. دوای ئەوەی ئاستی باشتر کرد لەگەڵ خوار ١٩ ساڵاندا، لەگەڵ حەوت گۆڵ و پێنج ئەسیست لە ١٣ یاری خولدا، لە کۆتاییدا بەرزکرایەوە بۆ تیمی دووەم لە سەرەتای ساڵدا. لە دووەم دەرکەوتنی لە خولی پلەی دوودا، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە بردنەوەیەکی ٣–٢ بەرامبەر دی گرافشاپ، گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستی بۆ سێیەم گۆڵی تیپەکە کرد.[٦] بۆ لاوانی ئەیاکس، توانی حەوت گۆڵی تۆمار بکات لە وەرزی ٢٠١٧–١٨، کە لە ١٢ یاری خولدا بەدەستی ھێنا.[٧]
گاکپۆ یەکەمین یاری خۆی بۆ ئاییندۆڤن ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کاتی زیاد کراودا لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر فاینۆرد لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨.[٨] لە وەرزی ٢٠١٨–١٩، گاکپۆ توانی ئاستی باشتر بکات. ھەروەھا لەلایەن ڕاھێنەری تیمی یەکەم، مارک ڤان بۆمێلەوە سەرنجی ڕاکێشرا. ئەو چەند جارێک ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەی یەکەم لە نیوەی یەکەمی وەرزەکە. بەڵام لە سەرەتادا وەک یەدەگ دەمایەوە.[٧] لە بردنەوەی ٥–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر گۆ ئەھێد ئیگڵس لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، یەکەم ھاتریکی لە کاروانی پیشەگەرییدا تۆمارکرد.[٩] دوای ئەوەی گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد لە بردنەوەی ٥–٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەلمێر سیتی لە ٢١ی کانوونی یەکەم، تەنھا یەک ڕۆژ دواتر یەکەمین یاری خۆی لە خولی نایابی ھۆڵەندا ئەنجامدا.[١٠] لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەی زێت، وەک لە یەدەگ لە چێگەی ستیڤن بێرگوین ھاتە یاریگاوە لە کۆتایییەکانی یارییەکە.[١١] لە کۆتایی وەرزەکەدا نۆ گۆڵی تۆمارکرد لە دە یاری خولدا بۆ لاوانی ئایندھۆڤن و دواتر بەرزکرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ئاسایی تیمی یەکەم.[٧] لە ٣ی شوباتی ٢٠١٩، یەکەم گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد لە دووەم دەرکەوتنی لە بردنەوەی ٥–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر فۆرتونا سیتارد و ھەروەھا ئەسیستی گۆڵێکی تری کرد.[١٢] لە کۆتایی وەرزەکەدا ١٤ یاری لە خولدا ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی گۆڵێکی تر تۆمار بکات.[٧]
لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠، پێشکەوتنی خۆی لە خولی نایابی ھۆڵەندا دەرخست و حەوت گۆڵی تۆمارکرد و لە ٢٥ یاری خولدا و حەوت ئەسیستی کرد تۆمارکرد.[٧]
لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەکەم ڕۆژی یاری وەرزی ٢٠٢٠–٢١، گاکپۆ یەکەم دوو گۆڵی لە یارییەکدا بۆ ئایندھۆڤن تۆمارکرد، کە بەشداری کرد لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر گرۆنینگێن.[١٣] لە ٢٤ی ئەیلوولدا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ لە پاڵاوتنی خولی ئەورووپا بەرامبەر یانەی مورا، کە وای کرد ئاییندھۆڤن بگاتە یاری کۆتایی سەرککەوتن.[١٤] ئەو دووبارە ئاستێکی گرنگی پێشکەش کرد لەو یارییەدا، بە تۆمارکردنی دووەم گۆڵی ئاییندھۆڤن لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر ڕۆسنبۆرگی نەرویژی لە ١ی تشرینی یەکەم.[١٥] ئەو وەرزەکەی بە ٢٩ یاری کۆتایی پێھات و ١١ گۆڵی تۆمارکرد.[٧]
گاکپۆ گۆڵی بردنەوەی ئاییندھۆڤنی تۆمار کرد بۆ بردنەوەی جامی ھۆڵەندای ٢٠٢٢.[١٦]
گاکپۆ مافی ئەوەی ھەبوو بۆ ھۆڵەندا، گانا یان تۆگۆ یاری بکات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.[١٧][١٨] ئەو یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە ئاستی لاواندا بۆ ھۆڵەندا ئەنجامدا بوو لە ئاستی خوار ١٨، خوار ١٩، خوار ٢٠ و خوار ٢١ ساڵان.[١٩][٢٠][٢١][٢٢]
گاکپۆ بانگھێشت کرا بۆ تیمی یەکەمی ھۆڵەندا بۆ یۆرۆ ٢٠٢٠ و یەکەمین یاری خۆی لە سێیەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور ئەنجامدا وەک یەدەگ لە خولەکی ٧٩ لە جێگەی فڕێنکی دی یۆنگ.[٢٣] بەم شێوەیە بوو بە یەکەم یاریزانی ھۆڵەندا کە یەکەمین یاری خۆی لە جامی ئەورووپا ئەنجام بدات لەدوای مارتین ڤیرجسن لە ساڵی ١٩٨٠.[٢٤]
بەگشتی لە باڵی چەپدا یاری دەکات، گاکپۆ زۆرجار بەپێی ڕاستی خۆی دەچێتە ناوەوە بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی ھێرشبەری ناوەندی،[٢٥] و خێرایی و لێھاتووی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی بەرگریکارەکان تا ئەو کاتەی بۆشایی لە نێوانیاندا دەدۆزێتەوە و تا بتوانێت ھەوڵی گۆڵ تۆمارکردن بدات.[١]
یانە | وەرز | لیگا | جامی KNVB | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
لاوانی ئاییندھۆڤن | ٢٠١٦–١٧ | خولی پلە دووی ھۆڵەندا | ٢ | ٠ | - | - | - | ٢ | ٠ | |||
٢٠١٧ ١٨ | خولی پلە دووی ھۆڵەندا | ١٣ | ٧ | - | - | - | ١٣ | ٧ | ||||
٢٠١٨ ١٩ | خولی پلە دووی ھۆڵەندا | ١١ | ١٠ | - | - | - | ١١ | ١٠ | ||||
کۆی گشتی | ٢٦ | ١٧ | - | - | - | ٢٦ | ١٧ | |||||
ئاییندھۆڤن | ٢٠١٧ ١٨ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ١ | ٠ | |
٢٠١٨ ١٩ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ١٦ | ١ | ٢ | ١ | ١[دەستکاری] | ٠ | ٠ | ٠ | ١٩ | ٢ | |
٢٠١٩ ٢٠ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٢٥ | ٧ | ٢ | ٠ | [١١] | ١ | ١[دەستکاری] | ٠ | ٣٩ | ٨ | |
٢٠٢٠–٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٢٣ | ٧ | ١ | ٠ | [ئ] | ٤ | - | ٢٩ | ١١ | ||
٢٠٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٢٧ | دوازدە | ٤ | ٢ | [ا] | ٧ | ١[دەستکاری] | ٠ | ٤٧ | ٢١ | |
٢٠٢٢–٢٣ | خولی نایابی ھۆڵەندا | ٢ | ٢ | ٠ | ٠ | [ب] | ٠ | ١[دەستکاری] | ١ | ٧ | ٣ | |
کۆی گشتی | ٩٤ | ٢٩ | ٩ | ٣ | ٣٦ | دوازدە | ٣ | ١ | ١٤٢ | ٤٥ | ||
تەواوی پیشە | ١٢٠ | ٤٦ | ٩ | ٣ | ٣٦ | دوازدە | ٣ | ١ | ١٦٨ | ٦٢ |
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری UCL
نەدراوەتیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ھۆڵەندا | ٢٠٢١ | ٤ | ١ |
٢٠٢٢ | ٣ | ١ | |
کۆی گشتی | ٧ | ٢ |
ئایندھۆڤن
تاکەکەسی