کۆرا | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | برایان کۆنێتزکۆ، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ لە ڕۆحی ڕاڤا |
ڕەگەز | مێ |
ناونیشان | ئەڤەتار |
خێزان | تۆنراک (باوک) سینا (دایک) |
خزمەکان | ئۆنالاک(مام) دێسنا و ئێسکا (ئامۆزا) |
نەتەوە | ھۆزی ئاوی باشوور |
ئاژەڵی ماڵی | ناگا |
ملکەچپێکردنەکان: | زەوی، ئاو، ئاگر، ھەوا، ڕۆح، چارەسەرکردنی ڕۆحی، وزە، کانزا (ئاسن)[١] |
تەمەن |
|
ئەڤەتار کۆرا یاخود بە تەنھا کۆرا (Korra) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە کە درێژەی زنجیرە ڕەسەنەکەیەتی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن. کۆرا وەک جەستەی ئەڤەتار ڕاڤا وێنا کراوە، کە بەرپرسیارێکی ڕۆحییە لە ھاوسەنگی جیھان و پاراستنی ئاشتی لە جیھاندا. دەستبەجێ دوای مردنی ئەڤەتار ئانگ ئەو وەک ئەڤەتار ناسرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.[٢][٣][٤]
دوای مردنی ئەڤەتار ئانگ، کۆرا لە ھۆزی ئاوی باشوور لەدایک دەبێت، توانای ملکەچپێکردنی ئاو و خاک و ئاگر لە تەمەنی ٤ ساڵیدا دەردەکەوێت، بەمەش دەبێتە ئەڤەتاری نوێی جیھانەکە.[٥]
لە پەڕتووکی یەکەم، کۆرا تەمەنی ١٧ ساڵە و شارەزای سێ لە توخمە سەرەکییەکانە (ئاو، ئاگر، خاک) و دەیەوێت فێری ملکەچپێکردنی ھەواش ببێت، بۆ ئەو مەبەستە تێنزن دەکات بە ڕاھێنەری خۆی لە شاری کۆمار.[ژێدەر پێویستە] لەو نێوەندەدا لە شاری کۆمار، کۆرا پەیوەندی دەکات بە تیمێکی یاریکردنی ملکەچپێکەرەکان لەگەڵ ھاوڕێ نوێیەکانی بە ناوی ماکۆ و بۆڵین، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرا بەرامبەر ئۆنالاک کۆرا لەلایەن ئۆنالاک دەستگیر دەکرێت، لە کاتی ھێرشی یەکسانیخوازەکان ھەڵدێت. یەکسانیخوازەکان بە سەرکردایەتی ئاموون دەیانەوێت توانای ملکەچپێکردن لە ھەموو ملکەچپێکەرەکان وەربگرنەوە. تا دێت لایەنگرانی یەکسانیخوازەکان زیاتر دەبن و شاری کۆمار کۆنتڕۆڵ دەکەن. کۆرا ھێزەکەی لەلایەن ئاموونەوە لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام کۆرا ھێشتا توانای ملکەچپێکردنی ھەوای ھەبوو. کۆرا دەتوانێت ڕووبەڕووی ئاموون ببێتەوە و کۆتایی بە شۆڕشی یەکسانیخوازەکان بھێنێت.
دوای شەش مانگ لە شۆڕشی دژە ملکەچپێکەرەکان کە بە یەکسانیخوازەکان ناسرابوون، کۆرا ڕاھێنانەکانی لەگەڵ تێنزن کۆتایی پێدێنێت و لەبری ئەوە داوای ڕێنمایی لە ئۆنالاکی مامی دەکات. لەگەڵ زیاتر بوونیی گرژییەکان لە نێوان ھۆزەکانی ئاو، کۆرا شەڕێکی ناوخۆ ھەڵدەگیرسێنێت و خۆی لە جیھانی ڕۆحەکان گیر دەخوات. بە ھاتنەوەی دۆخی ئەڤەتار، کۆرا لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی ڕۆحی تاریک ڤاتوو و ئۆنالاک دەبێتەوە.[٦] لە کۆتاییدا کۆرا ئۆنالاک دەبەزێنێت و ڤاتوو زیندانی دەکاتەوە و ھاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە جیھانی مرۆڤەکان و ڕۆحەکان.
دوابەدوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی دووەم لە وەرزی دووەمی زنجیرەکە، جیھان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا دێت. کۆرا دەروازەی ڕۆحەکان بە جیھانی مرۆڤەکان دەکاتەوە، بەمەش ڕێگە بە ڕۆحەکان دەدات بە ئازادی لە جیھانی مرۆڤەکاندا بسووڕێنەوە.[٧] بەڵام ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەوا ملکەچپێکەرەکان دەربکەونەوە، لەوانە زاھیر، کە تاوانبارێکی مەترسیداری جیھانەکەیە و دەستگیر کراوە، خاوەنی بیروباوەڕی ئەنارکیستییە. کۆرا ڕووبەڕووی دەبێتەوە و کۆتایی بە ھەڕەشەی زاھیر دەھێنێت بەڵام تووشی ژەھراویبوون دەبێت.
لە وەرزی کۆتایی ئەفسانەی کۆرا، کۆرا لە ڕووی جەستەیییەوە چاک دەبێتەوە بەڵام دۆخی ئەڤەتاری لەدەست دەدات و ناتوانێت پەیوەندی بکات بە ئەڤەتارەکانیی پێش خۆی. بە یاوەری ڕۆحێک کۆرا دەگات بە تۆف بیفۆنگ بۆ لابردنی ژەھرەکەی نێو جەستەی. کۆرا سەردانیی زاھیر دەکات لە زینداندا تا یارمەتی بدات، ئەویش یارمەتی دەدات لە جیھانی ڕۆحەکاندا بە کۆکردنەوەی ڕۆحەکان و یەکخستنەوەیان. بەمشێوەیە کۆرا ڕووبەڕووی کوڤیرا دەبێتەوە و خراپەکارییەکانی کۆتایی پێدێنێت.[٨][٩]
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
تێبینییەکان: |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆرا تێدایە. |