کۆماری تێکساس | |
---|---|
دامەزران | ٢ی ئازاری ١٨٣٦ |
ناو بە زمانی فەرمی | Republic of Texas |
زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی |
کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
پایتەخت | Washington-on-the-Brazos، ھیووستن، ئۆستن |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | presidential system |
Office held by head of state | President of the Republic of Texas |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Congress of the Republic of Texas |
Diplomatic relation | فەڕەنسا، مەکسیک، Republic of Yucatán، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دانیشتووان | ٧٠٬٠٠٠ |
دراو | Texas dollar |
گۆڕدراوە لەلایەن | تێکساس |
جێگەی دەگرێتەوە | تێکساسی مەکسیک، Centralist Republic of Mexico |
کۆتاییھاتن | ١٩ی شوباتی ١٨٤٦ |
ڕووبەر | ١٬٠٠٧٬٩٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وەسفی ئاڵا | flag of Texas |
وەسفی نیشان | State Seal of Texas |
کۆماری تێکساس (بە ئیسپانی: República de Tejas) وڵاتێکی ئەمریکای باکوور بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٨٣٦ بۆ ١٨٤٥ بەردەوام بوو. لە ٢ی ئازاری ١٨٣٦دا سەربەخۆیی تەکساسی لە داگیرگەی واشنتۆن ئۆن دی برازۆس ڕاگەیاند و لەو کاتەدا کۆمارەکە پێکھات.[١][٢][٣]
شەڕی سان جاسینتۆ لە نزیک ھیوستن لە ٢١ی نیسانی ١٨٣٦ ڕوویدا، کاتێک ژەنەڕاڵ سام ھیوستن لە ژەنەڕاڵ سانتا ئانای بردەوە و تەکساس سەربەخۆ بوو لە مەکسیک. سام ھیوستن دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیا بووە، و لە دوو خولدا فەرمانڕەوایەتیی ویلایەتی تەکساسی کردووە لە ساڵانی ١٨٣٦-١٨٣٨ و ١٨٤١-١٨٤٤. ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ١٨٥٩ بۆ ١٨٦١ سەرۆکی ویلایەتی تەکساس بووە.
پایتەختی کۆمار چەندین جار گۆڕاوە: واشنتۆن ئۆن دی برازۆس، ھاریسبێرگ، گالڤێستۆن، ڤێلاسکۆ و کۆڵۆمبیا. پاشان سام ھیوستن لە ساڵی ١٨٣٧ گواستییەوە بۆ شاری ھیوستن، و دوای دوو ساڵ بوو بە پایتەختی شاری ئۆستن.
ویلایەتی تەکساس لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٤٥ بوو بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک بیست و ھەشتەمین ویلایەت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆماری تێکساس تێدایە. |