کۆمەڵەی نیشتمانیی وەرزشی زانکۆ (بە ئینگلیزی: National Collegiate Athletic Association) ڕێکخراوەی سوودنەخوازە و چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی ئەمریکا و کەنەدا ڕێکدەخات. بارەگای سەرەکی ئەم یەکێتییە دەکەوێتە شاری ئیندیاناپۆلیس. ئەندامانی خولەکە لە ساڵی ١٩٧٣ بڕیاریاندا خولەکە بەسەر سێ خولی بچووکتردا دابەش بکەن. تیپە وەرزشییەکان بەپێی ئەو وەبەرھێنانەی کە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان دەیکەن، لە خولی یەکەم (پلە یەکەم)، خولی دووەم (پلەی دووەم)یان خولی سێیەم (پلەی سێیەم) دادەنرێت. بەپێی پەیڕەوی ئەم یەکێتییە، زانکۆکانی خولی ١ و خولی ٢ دەتوانن «سکۆلارشیپی وەرزشی» بە یاریزانانی تیپە وەرزشییەکانیان بدەن. بەڵام زانکۆکانی خولی سێیەم قەدەغە کراون ئەم کارە بکەن. خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەسەر دوو گرووپی لاوەکیدا دابەشکراوە، کە بریتین لە FBS و FCS.[١][٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵەی نیشتیمانیی وەرزشی کۆلێژ تێدایە. |