کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید (بە ئینگلیزی: International Association of Genocide Scholars (IAGS)) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی بێلایەنە کە بۆ لێکۆڵینەوە و فێرکردنی زیاتر دەربارەی سروشت و ھۆکار و دەرئەنجامەکانی جینۆساید، -لەوانە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان، ھۆلۆکۆست[١]، جینۆسایدەکانی کەمبۆدیا، ڕواندا، بوروندی، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، بەنگلادێش، سودان، و گەلانی تریش- ھەوڵ دەدات.[٢][٣][٤][٥][٦] ئەندامانی کۆمەڵەکە، لێکۆڵینەوە بەراوردکارییەکان، توێژینەوەی کەیسەکان، پەیوەندییەکانی نێوان جینۆساید و پێشێلکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ، مۆدێلەکانی پێشبینیکراو بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید و دادگا و دادگاکان بۆ سزادانی جینۆساید لەبەرچاو دەگرن. ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بریتین لە ئەکادیمیستەکان، چالاکوانانی دژە جینۆساید، ھونەرمەندان، ڕزگاربووانی جینۆساید، ڕۆژنامەنووسان، یاساناسەکان و داڕێژەرانی سیاسەتی گشتی. ئەندامێتی لە کۆمەڵەکە بۆ کەسانی ئارەزومەند لە سەرانسەری جیھاندا کراوەیە.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید بڕیارنامەکانێکی فەرمی دەرکردووە کە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان[٧][٨] و جینۆسایدی یۆنانی و ئاشوورییەکان[٩] و جینۆسایدەکانی دارفوور، زیمبابوی، لەلایەن داعش لە سوریا و عێراق، جینۆسایدی ڕۆھینگیا،[١٠] و کۆمەڵکوژیی کوردەکان[١١] بە فەرمی دەناسێنێت و سەبارەت بە ئێرانیش ئینکاری ھۆلۆکۆست لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە شەرمەزار دەکات.[١٢]
کۆمەڵەکە ژۆرنالێکی ئەکادیمیی پێداچوونەوەی ھاوتای فەرمی لەژێر ناوی «جینۆساید ستادیز ئەند پریڤێنشێن» (Genocide Studies and Prevention، بە واتای: لێکۆڵینەوە و خۆپاراستن لە جینۆساید) بڵاو دەکات.[١٣]
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە دەربڕینی بڕیارنامەیەک بە ٢٨٦ دەنگی بەڵێ، ٤ دەنگی نەخێر و ٤ دەنگی بێلایەن ھەموو تاوانەکانی دژی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ تا ٢٠٠٣، بە ئەنفال و کیمیابارانیشەوە، و ھەروەھا تاوانەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ دژی کورد، ئێزیدی و مەسیحییەکان وەکوو جینۆساید بە فەرمی ناسی. بەگوێرەی ئەم بڕیارنامەیە، ئەو تاوانانەی ئەرتەشی داکەوتووی بەعس و چەکدارانی داعش دژی کورد ئەنجامیان داوە، بە جینۆساید دادەنرێت.[١١]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)