کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان (کورتکراوە: IAU) ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لە بواری خوێندنی باڵادا کار دەکات. زیاتر لە ٦٠٠ دامەزراوە و ڕێکخراوەی خوێندنی باڵا لە زیاتر لە ١٣٠ وڵات پێکدێت.[١] IAU ھاوبەشێکی فەرمی یونسکۆیە.[٢] بەڕێوەبەرایەتیی IAU لە پاریسە و دەکەوێتە بارەگای سەرەکیی یوونێسکۆ.
IAU لەژێر چاودێری یوونێسکۆ لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆکان لە لە شاری نیسی فەڕەنسا دامەزرا. ئامانجی ھاندان و ھاوکاری بوو لە نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری جیھاندا.
دەستە بەڕێوەبەرییەکانی IAU بریتین لە ئەنجومەنی گشتی و دەستەی کارگێڕی. کۆنفرانسی گشتی کە پێنج ساڵ جارێک دەکرێت، دەنگ دەداتە دەستەیەکی کارگێڕی کە لە سەرۆک و ١٤ ئەندام پێکبێت.[٣]
تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانکۆکان زیاتر لە ٦٠٠ ئەندامی (دامەزراوە، ڕێکخراو، لق و ھاوکار) لە زیاتر لە ١٣٠ وڵاتی جیھاندا ھەیە.