کۆنان ئۆوبراین | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Conan O'Brien | |
لەدایکبوون | Brookline، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٨ی نیسانی ١٩٦٣
باوک | Thomas Francis O'Brien Jr. |
دایک | Ruth Reardon O'Brien |
خوشک و برا | Kate B. O'Brien |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد، Brookline High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٧ |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکرات |
نەژاد | Irish Americans |
ڕەنگی قژ | red hair |
بەشداربووە لە | Ice Bucket Challenge |
ئەندامی | Writers Guild of America, West |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Third Man Records |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم |
وێبگە | https://teamcoco.com/ |
کۆنان کریستۆڤەر ئۆوبرایەن (لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٦٣) پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی، و کۆمیدیاکار، نووسەر، و بەھەرمھێنەرە، بە زۆری بەھۆی پێشکەشکردنی بەرنامەی گفتوگۆی شەوانی درەنگ ناسراوە کە بە نزیکەی ٢٨ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو. لەسەرەتادا لە ١٩٩٣ تا ٢٠٠٩ بەبەرنامەی شەوانی درەنگ لەگەڵ کۆنان ئۆوبراین دەستیپێکرد دواتریش لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ بەرنامەی ئەمشەو لەگەڵ کۆنان ئۆوبراین لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی پێشکەشکرا، و دواتریش لە ٢٠١٠ تا ٢٠٢١ بەرنامەی کۆنانی پێشکەش کرد لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تی بی ئێس. پێش ئەوەی دەست بە پیشەی پێشکەشکاری بکات، کۆنان سەرەتا نووسەری بابەتی کۆمیدی بوو بۆ کەناڵی ئێن بی سی لە زنجیرەکانی پەخشی ڕاستەوخۆی شەوانەی شەممە ١٩٨٨ تا ١٩٩١. دواتریش بەشداری لە ئەنیمەیشنی سیتکەمی سیمپسۆنەکان کرد لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس لە ١٩٩١ تا ١٩٩٣. ھەروەھاش پێشکەشکاری بەرنامەی کۆنان پێویستی بە ھاوڕێیە بووە لە ٢٠١٨، و بەرنامەی کۆنان ئۆوبراین پێویستە بڕوات لە خزمەتگوزاری پەخشی ماکس.
لە خێزانێکی ئێرلەندی کاتۆلیکی لەدایکبووە لە بروکلن، ماسەچوسێتس. ئەوکاتەی لە ھارڤارد دەیخوێند سەرۆکی بەشی ھارڤارد لامپون بوو. ونووسەری کۆمیدیای سکێتچ بووە بۆ زنجیرەکانی ئێن ئێن تی ئێن «مەرج نییە ھەواڵ بێت». لەدوای نووسین بۆ چەندین بەرنامەی کۆمیدی لە لۆس ئانجلەس چووە پاڵ ستافی نووسەران لە پەخشی شەوانەیی شەممە؛ و کۆنان نووسەر و بەرھەمھێنەر بوو بۆ سیمسپۆنەکان بۆ دوو وەرز تا ئەوکاتەی لەلایەن لۆرن میشالز و ئێن بی سی دەستنیشان کرا تا شوێنی دەیڤد لێتەرمان بگرێتەوە لە بەرنامەی درەنگانی شەو لە ١٩٩٣ گەر چیش چەندین پێداچوونەەوە و ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی بەرنامەکەی لێ کرا لە یەکەم ساڵی پیشەکەی وەک پشکەشکار، کۆنان و بەرنامەکەی گەشەیان سەند و ناوبانگێکی باشی بەدەست ھێنا لەناو خەڵک، وای کرد بچێتە ناو خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بۆ نووسینی نایاب لە زنجیرە جۆراوجۆرەکان. بەرنامەی درەنگانی شەوی بۆ ماوەی ١٦ ساڵ پێشکەش کرد، و لەوەتەی ٢٠٢٣ یەکێک بووە لە درێژترین بەرنامەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنان ئۆوبراین تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |