کۆنترۆڵی وەشان

وێنکاکردنێکی چۆنێتی هەڵگرتنی گۆڕانکاریەکانی سیستمێکی پیاچوونەوە

لە ئەندازیاری نەرمەکاڵادا، کۆنترۆڵی وەشان (یان کۆنترۆڵی پیاچوونەوە، کۆنترۆڵی سەرچاوە، یان بەڕێوەبردنی کۆدی سەرچاوە) بریتیە لە پۆلێک سیستمی بەرپرس لە ڕێکخستنی گۆڕانکاری ناو پرۆگرامی کۆمپیوتەر، پەڕگە، ماڵپەڕی گەورە، یان هەر کۆکراوەیەکی تری زانیاری. کۆنترۆڵی وەشان پێکهاتەیەکە لە سیستمی بەڕێوەبردنی ڕێکخستنی نەرمەکاڵا.[١] نەرمەکاڵای ناسراو "گیت" بریتیە لە جۆرێک لە کۆنترۆڵی وەشان کە دابەشکراوە، واتە ئەکرێ زیاد لە یەک کەس لە چەن جێگای جیاوازەوە کار لەسەر هەمان سەرچاوەی کۆد بکەن.[٢]

پێڕست

[دەستکاری]
  1. ^ «Mercurial: The Definitive Guide». hgbook.red-bean.com. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Loeliger، Jon؛ McCullough، Matthew (١٤ی ئابی ٢٠١٢). Version Control with Git: Powerful tools and techniques for collaborative software development (بە ئینگلیزی). "O'Reilly Media, Inc.". ژپنک ٩٧٨-١-٤٤٩٣-٤٥٠٤-٤.