کۆنفرانسی ئەکادیمی یان کۆنفرانسی زانستی (بە ئینگلیزی: Academic conference) و ھەروەھا سیمپۆزیۆم، وۆرکشۆپ، یان کۆبوونەوە، بۆنەیەکە بۆ توێژەران (نەک بە پێویستی ئەکادیمییەکان) کە کارەکەیان پێشکەش بکەن و تاوتوێ بکەن.[١]
کۆنفرانسەکان پێکەوە لەگەڵ گۆڤار و ئەرشیفی ئەکادیمی یان زانستی کەناڵێکی گرنگ بۆ ئاڵوگۆری زانیاری لەنێوان توێژەراندا دابین دەکەن.
کۆنفرانسەکانی ئەکادیمی عادەتەن بەسەر سێ جۆردا دابەش دەکرێن:[٢][٣]
- «کۆنفرانسی بابەتی»، کۆنفرانسێکی بچووک لەسەر بابەتێکی تایبەت.
- «کۆنفرانسی گشتی»، کۆنفرانسێک بە سەرنجێکی فراوانترەوە، لەگەڵ کۆبوونەوەکان لەسەر چەند بابەتێکی جۆراوجۆر. ئەم کۆنفرانسانە زۆرجار لەلایەن ڕێکخراوە زانستییە ھەرێمی و نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانەوە ڕێکدەخرێن و ساڵانە یان لەسەر بنەمایەکی ئاسایی تر بەڕێوەدەچن.
- «کۆنفرانسی پرۆفیشناڵ»، ئەم کۆنفرانسە گەورانە سنووردار نین بە ئەکادیمییەکان، بەڵکو لەگەڵ بابەتی پەیوەندیدار بە ئەکادیمی ئیش دەکەن.