کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک[١][٢] (بە کوردیی باکووری: Konfederalîzma demokratîk)، ناسراویشە بە کۆمۆناڵیزمی کوردی یان ئاپۆیزم،[٤] چەمکێکی سیاسییە کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەوە داندراوە سەبارەت بە سیستەمێکی خۆڕێکخستنی دیموکراسی[٥] لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کۆنفیدڕاڵی لەسەر بنەماکانی وەک ئۆتۆنۆمی، دیموکراسی ڕاستەوخۆ، ئیکۆلۆژیای سیاسی، فێمینیزم، فرە کلتوری، بەرگریکردن لە خۆ، خۆبەڕێوەبەری و توخمەکانی ئابووری ھاوبەش.[١][٥] [٦] کاریگەری ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی، شارەوانی ئازادیخواز. ئۆجەلان چەمکەکە وەک چارەسەرێکی سیاسی بۆ خواستە نەتەوەیییەکانی کورد، ھەروەھا کێشە بنەڕەتییەکانی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە کە ڕەگێکی قووڵی لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا ھەیە، و وەک ڕێگایەک بۆ ئازادی و دیموکراتیکردن بۆ مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەخاتە ڕوو.[١][٥][٧][٨]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی){{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی){{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)