![]() | |||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئیپسۆن ئیگڵس | |||||||||||||||
٢٠٠٨–٢٠١٩ | چێڵسی | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠١٩- | چێڵسی | ٢ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٩–٢٠٢٠ | چارلتۆن ئەتلەتیک (خواستن) | ٢٦ | (٦) | ||||||||||||
٢٠٢٠ | سوانسی سیتی (خواستن) | ١٩ | (٠) | ||||||||||||
٢٠٢٠–٢٠٢١ | وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) | ٣٠ | (٢) | ||||||||||||
٢٠٢١–٢٠٢٢ | کریستاڵ پالاس | ٣٤ | (٨) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان | ٤ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان | ٦ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨–٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان | ٩ | (٢) | ||||||||||||
٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢٠ ساڵان | ٤ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٩–٢٠٢٠ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان | ١٣ | (٢) | ||||||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا | ٤ | (٠) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
کۆنۆر جۆن گالاگێر (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.
سەرەتای کاروانی پیشەگەری لەگەڵ چێڵسی دەستپێکرد، ماوەیەکی بە خواستن بەسەر بردووە لە چارڵتۆن ئاتلێتیک، سوانسی سیتی، وێست برۆمیچ، و کریستاڵ پاڵاس.
گالاگێر لە ئیپسۆم، ساری لە ئینگلتەرا لەدایکبووە لە لی و سامتانتا گالاگێر (دایک و باوکی) و بچووکترینیانە لە چوار کوڕەکەی. ئەو لە گرەیت بۆکھام (ئینگلتەرا) گەورە بووە و لە قوتابخانەی ھۆوارد لە ئیفینگام خوێندوویەتی.[٣][٤] برا گەورەکانی، جەیک، جۆش و دان، یاریزانانی تۆپی پێن لە ئاستە نزمەکاندا.[٥][٦][٧] خێزانی گالاگێر ھاندەرانی چێڵسی بوون، و دە خولەک لە شوێنی ڕاھێنانەکانیان لە ستۆک دی ئەبەرنۆن دوور دەژیا.[٧]
دوای یاریکردن بۆ ئیپسۆم ئیگڵز، گالاگێر لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا چووە چێڵسی.[٧][٨] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد تا ساڵی ٢٠٢١.[٦] لەو ساڵەدا نەشتەرگەرییەکی بچووکی دڵیان بۆ ئەنجامدا.[٧] لە ئایاری ٢٠١٩ دا لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا ٢٠١٩، مەدالیای براوەی وەرگرت، ھەروەھا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەکادیمیای چێڵسی بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ بردەوە.[٧][٩][٩]
لە ئابی ٢٠١٩ گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد و بە خواستن گواسترایەوە بۆ چارڵتۆن ئاتلێتیک.[٨] دوای یەکەم مانگ لەگەڵ چارڵتۆن سێ گۆڵی لە شەش یاری دا تۆمارکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مانگی لە خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ مانگی ئابی بردەوە.[٩][١٠] لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەوە پشتڕاستکرایەوە کەگالاگێر لەلایەن چێڵسییەوە بانگکرایەوە، و ڕۆژی دواتر، بە خواستن گواسترایەوە بۆ سوانسی سیتی تا کۆتایی وەرزەکە.[١١][١٢][١٣] گالاگێر دواتر وتی کە ئەو کاتەی لە سوانسی بوو وای لێکردووە زیاتر دروستکەر بێت وەک یاریزانێک.[١٤]
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، گالاگێر گرێبەستێکی پێنج ساڵەی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد، و گواسترایەوە بە خواستن بۆ یانەی پریمەرلیگ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و بۆ وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[١٥][١٦] لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا، گالاگێر یەکەم گۆڵی بۆ ئەلبیۆن تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیان لە خولدا بەسەر شێفیڵد یونایتد.[١٧]
لە تەممووزی ٢٠٢١ گالاگێر چووە پاڵ یانەی کریستاڵ پاڵەس بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ.[١٨][١٩] لە ٢٨ی ئابدا دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاری ٢–٢ بەرامبەر یانەی وێست ھام یونایتد، یەکەم گۆڵەکانیشی بوو بۆ یانەی پاڵاس.[٢٠] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە گۆڤاری تەلەگرافدا بە «یەکێک لە بەھرەمەندترین بەھرەکانی پریمەرلیگ» وەسف کرا، کە «لە ڕۆڵی بۆکس بۆ بۆکس (ناوچەی سزا بۆ ناوچەی سزای بەرامبەر) ئاستی بەرزە و بووە یاریزانێکی سەرەکی بۆ پاتریک ڤیێرا».[٢١] لە ھەمان مانگدا، گالاگێر لەلایەن گرووپێک لە ھاندەرانی لید یونایتدەوە بە بانەشەی ھاوڕەگەزخوازی ھێرشی کرایە سەر؛ یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئیدانەی ئەمەی کرد.[٢٢] لە سەرەتای کانوونی یەکەمدا، شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی ھەبوو بۆ کریستاڵ پاڵاس، زۆرترین گۆڵ لە ئاست ھەموو یاریزانانی یانەی پریمەرلیگ کە تەمەنیان ٢١ ساڵ یان کەمتر بوو.[٢٣] لە نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن یانەی چێڵسییەوە ڕێگری لێکرا لە یاریکردن دژی ئەوان لە پێش کۆتایی جامی ئێف ئەی؛ ڕاھێنەری چێڵسی تۆماس تۆخێل داوای لێبوردن کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.[٢٤]
لە تەممووزی ٢٠٢٢، پێش وەرزی ٢٠٢٢–٢٣، گالاگێر وتی کە بڕیاری داوە لە پێکھاتەی یەکەمی چێڵسی بەشدار بێت[٢٥][٢٦] لە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، یەکەمین یاری خۆی لە چێڵسی ئەنجامدا، وەک یەدەگ، لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە پریمەرلیگ.[٢٧]
بەھۆی خێزانییەوە گالاگێر دەیتوانی یاری بکات بۆ ئینگلتەرا، سکۆتلەندا یان کۆماری ئیرلەندا تاوەکو یاریکردنی لە یەکێک لە چامپیۆنشیپەکاندا بۆ ھەر یەکێک لەوانە لە ئاستی پێشکەوتووان.[٤][٢٨] نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کرد لە ئاستی لاوانی خوار ١٧، خوار ١٨، خوار ١٩ و خوار ٢٠، جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفای ٢٠١٧ بردەوە لە ھیندستان.[٦]
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، گالاگێر یەکەم بانگھێشتی بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ پێگەیشت و لە ١١ی تشرین یەکەمی ٢٠١৯ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا وەک یەدەگ لە یارییەکەیان دژی سلۆڤینیا لە ماریبۆر کە ٢–٢ بەرامبەر بوون.[٢٩][٣٠]
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئینگلتەرا پێگەیشت.[٣١] ڕۆژی دواتر، یەکەم یاری خۆی کرد، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەم لە بردنەوەی ئینگلتەرا بە ١٠–٠ بەسەر سان مارینۆ.[٣٢]
گالەھێر دەڵێت «باشترین پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی ناوەندی بۆکس-بۆکسە[...من دەتوانم زیاتر لە دواوە یاری بکەم و ھەروەھا دەتوانم ھێرشبەریش یاری بکەم» و لەلایەن لی بۆوێرەوە، ڕاھێنەرەکەی لە چارڵتۆن لەو کاتەدا، بە «یەکێک لە یاریزانانی ھەموو ناوەندی یاریگا» وەسف کرا.[٧] ڕێژەی کارکردنی بڕوا پێنەکراوە، پێی خۆی دەخاتە بەردەم ھەموو تۆپێک و ھەروەھا دەتوانێت پاس ببینێت".[٩] پاتریک ڤیێرا شێوازی یاریکردنی گالاگێر بە شێوازی یاریزانانی پێشوو ڕەی پارلۆر و فرانک لامپارد بەراورد کردووە، کە گالاگێر سەرسام بوو بە لامپارد لە کاتی گەورە بووندا.[٣٣][٩]
یانە | وەرز | خول | جامی ئێف ئەی | جامی لیگا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
چێڵسی خوار ٢٣ ساڵان | ٢٠١٨–١٩ | - | - | - | ٤ | ٠ | ٤ | ٠ | ||||
چێڵسی | ٢٠١٩–٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | |
٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ||
٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ||
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ||
چارڵتۆن ئەتلێتیک | ٢٠١٩–٢٠ | چامپیۆنشیپ | ٢٦ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢٦ | ٦ | |
سوانسی سیتی (خواستن) | ٢٠١٩–٢٠ | چامپیۆنشیپ | ١٩ | ٠ | - | - | ٢ | ٠ | ٢١ | ٠ | ||
وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ٣٠ | ٢ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٣٢ | ٢ | |
کریستاڵ پالاس (خواستن) | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٣٤ | ٨ | ٤ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٣٩ | ٨ | |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١١٢ | ١٦ | ٥ | ٠ | ٢ | ٠ | ٦ | ٠ | ١٢٥ | ١٦ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئینگلتەرا | ٢٠٢١ | ١ | ٠ |
٢٠٢٢ | ٣ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٤ | ٠ |
چێڵسی
ئینگلتەرا خوار ١٧ ساڵان
تاکەکەسی
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)