کۆنیشانی ڕیخۆڵەی ھەستیار | |
---|---|
ناوەکانی تری | گرژەکۆڵۆن |
نیشاندانی ئازاری گرژەکۆڵۆن بە شێوەی ٣دی | |
تایبەتمەندی | پزیشکی ھەرس |
نیشانەکان | سکچوون، قەبزی، ئازاری سک |
Usual onset | پێش تەمەنی ٤٥ ساڵی |
ماوە | درێژخایەن |
ھۆکارەکان | نەزانراو |
Risk factors | پێشینەی بۆماوەیی، دڵەڕاوکێ، ژەھراویبوون بە خۆراک، نەخۆشیی دەروونی |
Differential diagnosis | نەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە، شێرپەنجەی کۆڵۆن |
چارەسەرکردن | چارەسەری نیشانەکان (گۆڕانکاری لە خۆراکدا، دەرمان، پڕۆبایۆتیکەکان، و ڕاوێژی پزیشکی) |
Prognosis | تەمەنی پێشبینیکراو کەم ناکاتەوە |
ڕوودانەوە | ١٠–١٥٪ (وڵاتانی پێشکەوتوو)، ١٥–٤٥٪ (جیھانی) |
کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار یان گرژەکۆڵۆن تێکچوونێکی فرمانی ھەرسەکۆئەندامە کە جیادەکرێتەوە بە کۆمەڵێک نیشانە کە زیاتر باون بە ئازاری سک، بای سک، و گۆڕانی شێوازی پیساییکردن.[١] ئەم نیشانانە دەکرێت ڕووبدەن بە ماوەیەکی درێژ، ھەندێکجار بۆ چەندین ساڵ.[٢] گرژەکۆڵۆن دەکرێت کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر کواڵێتی ژیان و لەوانەشە ببێتە ھۆی دواکەوتن بۆ قوتابخانە، کار، یاخود کەمبوونەوەی بەرھەمداری لە کاردا.[٣] تێکچوونەکانی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکیی گەورە، و کۆنیشانی ماندووێتیی درێژخایەن باون لەنێو نەخۆشانی گرژەکۆڵۆن.[١][٤][٥]
ھۆیەکانی گرژەکۆڵۆن دەکرێت فرەلایەن بێت.[٢] بیردۆزەکان بریتین لە تێکەڵەیەک لە کێشەکانی تەوەرەی ھەرس-مێشک، گۆڕان لە جووڵەی ھەرس، فرەھەستیاری ئەندامەکان، تەشەناکان بە زیادەگەشەی بەکتریای ڕیخۆڵەباریکەشەوە، دەمارەگوێزەرەوەکان، ھۆکارە بۆماوەیییەکان، و ھەستیاری خۆراک.[٢] دەستپێکەکەی لەوانەیە دنە بدرێت بەھۆی گوشاری ڕووداوێکی ژیان،[٦] یان تەشەنایەکی ڕیخۆڵە.[٧] کە لەدۆخی دووھەمیاندا، پێیدەوترێت کۆنیشانی ڕیخۆڵەی ھەستیاری پاش-تەشەنا.[٧]
دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای نیشانەکان دەبێت لە نەبوونی خەسڵەتە نیگەرانکەرەکان و پاش ئەوەی دۆخە مەترسیدارەکانی تریش بەلاوەنرابن.[٧] خەسڵەتە یاخود «زەنگە» نیگەرانکەرەکان ئەمانە دەگرێتەوە؛ دەستپێکی نەخۆشییەکە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی، دابەزینی کێش، خوێن لە پیسایی، یان پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە.[٧] ئەو دۆخانەی تر کە دەکرێت ھاوشێوە دەربکەون بریتین لە نەخۆشی گەنم، کۆڵۆنەھەوکردنی مایکڕۆسکۆپی، نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە، بەدھەرسیی ترشی زراو، و شێرپەنجەی کۆڵۆن.[٧]
چارەسەری کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار ئامانجی باشترکردنی نیشانەکانە لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە ڕژێمی خۆراک، دەرمان، پڕۆبایۆتیک، و ڕاوێژی پزیشکی.[٨][٩] گۆڕانکاری لە ڕژێمی خۆراک، زیادکردنی بڕی ڕیشاڵی تواوە دەگرێتەوە لە خۆراکدا یان پەیڕەوکردنی «low-FODMAP». دەرمانەکانی وەک لۆپێرەماید بۆ سکچوون و شلکەرەوەکانیش بۆ قەبزی سوودیان دەبێت. دژەخەمۆکییەکان، ھەتا بە ژەمی کەمیش، دەتوانن نیشانە و ئازارەکان کەمبکەنەوە. ھەروەھا زانیاریدان بە نەخۆش و پەیوەندییەکی بەھێزی دکتۆر-نەخۆش بنچینەن بۆ چارەسەر.[٨][١٠]
وا بڕوادەکرێت نزیکەی ١٠–١٥٪ ی دانیشتووانی وڵاتانی پێشکەوتوو کارتێکراوبن بە گرژەکۆڵۆن.[١][١١]بەربڵاوییەکەی دەگۆڕێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر (١٫١٪ - ٤٥٪) بەھەمان شێوە پێوەرەکانی پێناسەکردنیشی؛ ھەرچۆنێک بێت کۆکردنەوەی ئەنجامەکانی چەند توێژینەوەیەک بە ١١٫٢٪ دەیخەمڵێنن.[١٢] ئەم نەخۆشییە زیاتر باوە لە ئەمریکای باشوور و بە ڕێژەیەکی کەمتر باوە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا.[٧] لە جیھانی ڕۆژاواییدا، دوو ھێندە باوترە لەنێوان ژناندا وەک لە پیاوان و بە ئاسایی لە خوار تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە ڕوودەدات.[١] بەڵام لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ژنان ئەگەری تووشبوونیان زیاتر نییە لە پیاوەکانیان، کە دەرخەری ڕێژەی کەمتری ژنانی تووشبووە لەو ناوچانەدا.[١٣] ھەروەھا بەڵگە ھەیە کە پیاوان لە ئەمریکای باشوور، ئاسیای باشوور، و ئەفریقا بەراورد بە ژنەکانیان ھەمان ئەگەری تووشبوونیان ھەیە بە نەخۆشییەکە ئەگەر زیاتر نەبێت.[١٤] نەخۆشییەکە وا دەردەکەوێت کەمتر باو بێت لەگەڵ بەساڵاچووندا.[٧] کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار تەمەنی پێشبینیکراو کەم ناکاتەوە یاخود سەرناکێشێت بۆ نەخۆشیی مەترسیدار.[١٥] یەکەم وەسفکردنی نەخۆشییەکە لە ساڵی ١٨٢٠ بوو، بەڵام ئەم دەستەواژەیەی ئێستا کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار ھاتە بەکارھێنان لە ١٩٤٤ دا.[١٦]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
پۆلێنکردن | |
---|---|
بەستەرە دەرەکییەکان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار تێدایە. |