شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
CONMEBOL Copa América Brasil 2019 | |
---|---|
![]() | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٤ی حوزەیران - ٧ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ١٢ (لە ٢ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٦ (لە ٥ شاری خانەخوێ) |
٢٠١٦ → ٢٠٢٠ ← |
کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دەبێتە ٤٦ەمین پاڵەوانیەتی لە زنجیرە پاڵەوانیەتەکانی کۆپا ئەمریکا کە چوار ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت. پاڵەوانیەتەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنیمبول)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پاڵەوانیەتیەکە لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەدەچێت. ھەڵبژاردەی چیلی براوەی دوو پاڵەوانیەتی پێشوو بوونە لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.
میوانداری پاڵاوتنەکە، بەڕازیل، توانییان بۆ جاری نۆهەم پاڵاوتنەکە بەرز بکەنەوە دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی پێرو بە ئەنجامی ٣-١ لە یاری کۆتاییدا.[١] ئەرژەنتین پلەی سێهەمییان وەرگرت بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی چیلی بە ئەنجامی ٢-١.[٢]
لە سەرەتادا وادانرابوو کە چیلی خانەخوێی ئەم پاڵەوانیەتە بکات، و بەڕازیل خانەخوێی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٥ بێت.[٣] ئەم بڕیارەش بەھۆی ئەوەیە کە یەکێتی کۆنیمبۆل بەپێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ وڵاتی خانەخوێ دیاردەکات. دواتر بەھۆی ئەنجامدانی سێ پاڵەوانیەتی گەورەی وەک جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، جامی جیھانی ٢٠١٤ و ئۆڵۆمپیاتی ھاوینەی ٢٠١٦ لە وڵاتەکە، بەڕازیل لە میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکەدا کشایەوە. دوای کۆبوونەوە، یەکێتیەکانی تۆپی پێی بەڕازیل و چیلی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کەوا ساڵی خانەخوێیی پاڵەوانیەتەکەیان بگۆڕنەوە[٤]، بەڕازیل خانەخوێیی ٢٠١٩ و چیلی ٢٠١٥ بێت. ئەم ڕێکەوتنە ھەر لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەلایەن یەکێتی کۆنیمبۆلەوە قبووڵ کرا.[٥]
کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دوایین کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا لە ساڵانی ژمارە تاک ئەنجامبدرێت بە ١٢ تیمەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، پاڵەوانیەتەکە لە ھەمان ساڵەکانی پاڵەوانیەتەکانی یۆرۆ دەکرێت و ژمارەی تیمەکان دەبێتە ١٦ تیم.[٦][٧]
بەدەر لە دە تیمی کیشوەرەکانی ئەمریکا کەوا بەشداریکردنیان ئاساییە، کۆنیمبۆل بڕیاریدابوو کەوا پاڵەوانیەتەکی پێکھاتوو لە ١٦ تیم درووستبکات بە بانگھێشتکردنی شەش تیمی دەرەوەی کیشوەرەکە. لە ١٦ی مارسی ٢٠١٨دا، کۆنیمۆل ڕایگەیاند کەوا سێ تیمی یەکێتی کۆنکەکاف و سێ تیمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٨ بانھگێشت دەکرێن. [٨][٩] لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەنرا کەوا قەتەڕ، خانەخوێی مۆندیالی ٢٠٢٢، داوەتنامەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتەکەی قبووڵ کردووە.[١٠]
لە ١٤ی مایسی ٢٠١٨دا، بڕیاری کۆتاییان لەسەر پاڵەوانیەتەکەدا کە تێیدا ھاتبوو تەنھا ١٢ تیم بەشداردەبێت و دوو تیمی لە ئاسیاوە تێدا دەبێت کە تیمەکانی قەتەڕ و یابان دەبن.[١١] ھەردوو تیمەکە توانیبوویان خۆیان بگەیننە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩، کە تێیدا قەتەڕ توانیبووی ببێتە پاڵەوان. بەشداریەکەی قەتەڕ لە پاڵەوانیەتەکەدا دەیانکەتە یەکەمین تیمی عەرەبی کە یاری لە پاڵەوانیەکەدا بکەن، لەکاتێکدا یابان دووەم بەشداریان لە خولەکەدا دەبێت، دوای ئەوەی یەکەم جاریان لە ساڵی ١٩٩٩ بوو. ھەروەھا ئەم کۆپا ئەمەریکایە، یەکەم کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا ھیچ تیمێکی ئەمریکا باکوور "کۆنکەکاف" لەخۆ نەگرێت دوای ئەوەی بڕیاردرا کە تیمەکانیان لە پاڵەوانیەتی ٢٠٢٠ بانگھێشت بکرێت. دیارترین وڵاتەکانی ئەمەریکای باکوور بریتی بوون لە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ساڵی ٢٠١٦ خانەخوێش بوون.
لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ناوی یاریگاکان بۆ میوانداریکردنی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە ئاشکرا کران. تێیدا پێنچ شار بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکە ھەڵبژێردراون. یاری یەکەم لە یاریگای مۆرومبی لە ساو پاولۆ ئەنجامدەرێت. یاری کۆتاییش لە یاریگای ماڕاکانای بەناوبانگ ئەنجامدەدرێت.
لیستی یاریگاکان و شارەکانی کە یاریگاکانیان لەخۆ گرتووە:
ڕیۆ دێ ژانێرۆ | ساوپاولۆ | |||
---|---|---|---|---|
یاریگای ماراکانا | یاریگای مۆرومبی | گۆڕەپانی کۆرینسیانس | ||
شوێنی ھاندەر: ٧٤٬٧٣٨ | شوێنی ھاندەر: ٦٧٬٤٢٨ | شوێنی ھاندەر: ٤٩٬٢٠٥ | ||
![]() |
![]() |
![]() | ||
بێلۆ ھۆریزۆنتی | پۆرتۆ ئەلێگری | سەلڤادۆر | ||
یاریگای مینیێرۆ | گۆڕەپانی گرێمیۆ | گۆڕەپانی فۆنت نۆڤا | ||
شوێنی ھاندەر: ٥٨٬١٧٠ | شوێنی ھاندەر: ٥٥٬٦٦٢ | شوێنی ھاندەر: ٥١٬٩٠٠ | ||
![]() |
![]() |
![]() |
تیروپشک بۆ گروپەکانی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا ئەنجام درا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، بەڕازیل. ھەر ١٢ تیم دابەشکرابوونە سەر چوار ئاست، وەک لە خوارەوەدا ھەیە. بنەمای سەرەکی ئەم ئاستانە لەسەر ڕیزبەندی مانگانەی فیفادا دانراوە، جگە لە وڵاتی خانەخوێ (بەڕازیل) کە ھەمیشە لە ئاستی یەکەمدا دەبێت، و بڕیارەکە بۆ پاڵەوانیەتەکانی داھاتووش جێبەجێدەکرێت.[١٢]
ئاستی ١ | ئاستی ٢ | ئاستی ٣ | ئاستی ٤ |
---|---|---|---|
![]()
|
![]()
|
![]()
|
![]()
|
ڕ | تیم | یاری | ب | ب | د | گ.ت | گ.ل | ج.گ | خ | پاڵاوتن |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١1 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Advance to knockout stage |
٢2 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
٣3 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Possible knockout stage based on ranking |
٤4 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
ڕ | تیم | یاری | ب | ب | د | گ.ت | گ.ل | ج.گ | خ | پاڵاوتن |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١1 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Advance to knockout stage |
٢2 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
٣3 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Possible knockout stage based on ranking |
٤4 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
ڕ | تیم | یاری | ب | ب | د | گ.ت | گ.ل | ج.گ | خ | پاڵاوتن |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١1 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Advance to knockout stage |
٢2 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
٣3 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | Possible knockout stage based on ranking |
٤4 | ![]() |
٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ |
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)