کۆچەر بیرکار | |
---|---|
![]() وێنەیەکی کۆچەر بیرکار | |
لەدایکبوون | کۆچەر بیرکار ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦–٤٧) مەریوان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان |
نیشتەجێ | کامبریدج، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد[١] |
بوارەکان | ڕەھەند و ئەندازەی جەبری |
دامەزراوەکان | زانکۆی کامبریج |
خوێندی باڵا | زانکۆی تاران زانکۆی نۆتینگھام |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Ivan Fesenko و Vyacheslav Shokurov |
ناسراوە بەھۆی | flips, minimal models, finite generation, pluricanonical systems, boundedness of Fano varieties, char p geometry |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی لێڤێرھووڵم ٢٠١٠ خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس ٢٠١٠ خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ خەڵاتی فیڵدز ٢٠١٨ |
وێبگە Caucher Birkar Website |
کۆچەر بیرکار (FRS) ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە شارەدێی نێ سەربە شاری مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە، کە ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٨دا توانیی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد».[٣]
کۆچەر بیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨، لە گوندی نێی سەر بە شارستانی مەریوان لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو، کۆچەر سێھەم منداڵی خێزانێکی ٦ منداڵییە. خێزانەکەی پێداویستیی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزەوات دابین کردووە. ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکی دیکەوە شەڕیی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەر وەک کۆچەر خۆی دەڵێت: «ڕێک لەدوای لەدایکبوونم شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت».[٤]
خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.
بیرکار بە زۆری لەسەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.
کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)