پەرەپێدەر(ان) | سامسۆنگ |
---|---|
یەکەم وەشان | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ | (بەناوی بەرنامەکانی سامسۆنگ)
سەکۆی پێژمێری | ئەندرۆید، سامسۆنگ گیەر (تایزن)، بادا، سامسۆنگ گالاکسی |
زمانەکان | زمانی ھەمەجۆر |
جۆر | دابینکەری دیجیتاڵی |
وێبگە | galaxystore |
کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ (کورتدەکرێتەوە بە کۆگای گالاکسی؛ پێشتر ناسرابوو بە بەرنامەکانی سامسۆنگ و بەرنامەکانی گالاکسی) بریتییە لە کۆگایەکی تایبەتی بەرنامەکان کە بەکاردێت بۆ ئەو ئامێرانەی لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستکراون، کۆگاکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.
خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گالاکسی ستۆر بەشێوەی بنەڕەتی لەناو مۆبایلە ھۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی، سامسۆنگ گیەر، و مۆبایلەکانی پێشوو (لەوانە سامسۆنگ ڕیکس و Duos).
کۆگاکە بەردەستە لە ١٢٥ ووڵاتدا و بەرنامە و یارییەکان دابین دەکات بۆ سیستەمە کارپێکەرەکانی ئەندرۆید، تایزن، ویندۆز فۆن و بادا بەرنامەکانی ناو ئەم کۆگایە نوێدەکرێنەوە لەڕێی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر بەھۆی خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگەوە (Samsung Push Service) کە دابەزێنراون لەسەر زیاتر لە یەک ملیار مۆبایلی ھۆشمەندەوە لە ساڵانی ڕابردوودا.[١]
کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ سیستەمی ھەڵسەگاندنی تایبەت بەخۆی ھەیە کە دیاری دەکات ئایا بەرنامەکە گونجاوە بۆ منداڵان یان نا.
ھەڵسەنگاندن | سنوردارکراو؟ | زانیاری |
---|---|---|
ھەمووان | نەخێر | ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە گونجاون بۆ ھەموو تەمەنەکان، ھیچ ماددەیەکی نا ڕوون نابێ بەکارھێنرابێ لە ناوەڕۆکی بەرنامەکان کە لەم پلەیەدان. |
٤+ | نەخێر | ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیاکراون بۆ تەمەنی ٤ ساڵ و بەرەوسەر، ھیچ ماددەیەکی نا ڕوون نابێ بەکارھێنرابێ لە ناوەڕۆکی بەرنامەکان کە لەم پلەیەدان. |
١٢+ | نەخێر | ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیاکراون بۆ تەمەنی ١٢ ساڵ و بەرەوسەر، لەوانەیە توندوتیژییەکی کەم و ناوەڕۆکی سێکسی کەم و خوێنڕێژی کەم و زمانی خراپ لەخۆ بگرێت. |
١٦+ | نەخێر | ئەو بەرنامانەی ئەم پلەیەیان ھەیە پێشنیارکراون بۆ تەمەنی ١٦ ساڵ و بەرەوسەر، لەوانەیە توندوتیژییەکی مامناوەند و ناوەڕۆکی مامناوەندی سێکسی و زمانی خراپ و گاڵتەجاری و خوێنێڕێژی مامناوەند و قومارکردن لەخۆ بگرێت. |
١٨+ | بەڵی | ئەو بەرنامانەی ئەم ڕێژەیەیان ھەیە گونجاون بۆ گەورەکان، لەوانەیە توندوتیژی بەھێز، ناوەڕۆکی سێکسی بەھێز، زمانی خراپی بەھێز، بەکارھێنانی کحول، بەکارھێنانی توتن و قومارکردن لەخۆ بگرێت، ئەو بەرنامانەی لەم دۆخەدان نەگونجاوە بۆ منداڵان. |
قەدەغەکراو | بەڵێ | ئەو بەرنامانەی ئەم ڕێژەیەیان ھەیە بەردەست نین بۆ کڕین بەھۆی ھەبوونی ناوەڕۆکی زۆر نا ڕەواوە. |