ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
٢٠١٠–٢٠٢٠ | مانچێستەر سیتی | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٢٠- | مانچێستەر سیتی | ٧ | (٠) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
٢٠١٦–٢٠١٧ | ئینگلتەرای خوار ١٥ ساڵان | ٦ | (١) |
٢٠١٧ | ئینگلتەرای خوار ١٦ ساڵان | ٢ | (٠) |
٢٠١٩ | ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان | ٣ | (١) |
٢٠١٩ | ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان | ٩ | (٢) |
٢٠٢١- | ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان | ٤ | (٢) |
† یاری (گۆڵ). |
کۆل جێرماین پاڵمەر (لەدایکبووی ٦ی ئایاری ٢٠٠٢)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی مانچێستەر سیتی. نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کردووە لە ئاستەکانی لاوان.
لە شاری وایتێنشوا لە مانچێستەر لەدایکبووە، پاڵمەر ھاندەرێکی منداڵی یانەکە بوو کە چووە یانەی مانچستەر سیتی لە ئاستی خوار تەمەن ٨ ساڵان و لە نێو گرووپی تەمەنی ئەکادیمیادا پێشکەوت بەپێی ساڵەکان و بوو پێش ئەوەی ببێتە کاپتن بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵان لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠.[٣]
لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، پاڵمەر یەکەمین یاری خۆی بۆ سیتی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بێرنلی لە قۆناغی چوارەمی جامی ئی ئێف ئێڵ.[٤] لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، پاڵمەر یەکەم گۆڵی پیشەگەری تۆمارکرد لە بردنەوەی ٦–١ لە یاریگای خۆیان بەسەر یانەی ویکۆمب واندەرز لە جامی ئی ئێف ئێڵ.[٥] لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا، پاڵمەر لە پریمەرلیگ یاریکردن بەرامبەر بێرنلی، و خۆی بینی یاری دەکات و لە ھەمان شەودا ھاتتریکی تۆمار کرد بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی سیتی.[٦] لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا، پاڵمەر یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ بەرامبەر یانەی کلەب بروج.[٧] لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پاڵمەر لە یەکەمین یاری لە جامی ئێف ئەی (یەکێتی ئینگلتەرا) گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–١[٨]لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامەبر یانەی خولی لیگ دوو یانەی سویندۆن تاون.[٩]
پاڵمەر نوێنەرایەتی تیمی خوار ١٧ ساڵی ئینگلتەرای کرد لە پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٧ ساڵانی یۆفا لە ساڵی ٢٠١٩.[١٠]
لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢١، پاڵمەر یەکەم بانگھێشتی پێگەیشت بۆ ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان.[١١] گۆڵێکی تۆمارکرد لە یەکەمین یاریی دا لە بردنەوەی ٢–٠ی خوار ٢١ ساڵان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ بەرامبەر کۆسۆڤۆ.[١٢]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆڵ پاڵمەر تێدایە. |