کیم سیۆن ھۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨\٥\١٩٨٦ سیئۆل، کۆریای باشوور |
خوێندنگە | پەیمانگای هونەری سیئۆل |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٩ تا ئێستا |
وەکیل | S.A.L.T Entertainment |
وێبگە | Official Website |
واژوو | |
کیم سیۆن هۆ (بە ئینگلیزی: Kim Seon ho) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە، لە ٨ی ئایاری ١٩٨٦ لەدایک بووە. بەشداری لە چەندین شانۆگەری کردووە پێش ئەوە لە ساڵی ٢٠١٧ لە فیلمی Good Manager دەربکەوێت. بە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ستارت ئەپ ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێنا و بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەی شارەکەم چا چا چا کە لە تی ڤی ئێن و نێتفلێکس پەخشکرا، ناوبانگی زیاتری بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠٢١ وەک باشترین ئەکتەری تەلەفزیۆنی گالۆپ کۆریا هەڵبژێردرا.
کیم وەک منداڵی تاقانەی خێزانەکەی لە شاری بۆنگچیۆن دۆنگ کە گەڕەکێکە لە سیئۆل گەورە بووە. لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکاریدا منداڵێکی هار بووە، لەکاتی دزیکردن لە ماڵەوە، دایکی بە چەقۆیەک برینداری کردووە بەڵام کیم ڕزگاری بووە بە خۆشاردنەوە لەژێر جێگایەکدا.[١] دواتر هێواش هێواش لە ڕێگەی نواندنەوە بەسەر ناخۆشیەکانی ژیانیدا زاڵ بوو دوای ئەوەی لە ساڵی سێیەمی ئامادەیی ناوی خۆی تۆمار کرد لە ئەکادیمیایەکی نواندن.[٢][٣]
دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، کیم لە پەیمانگای هونەری سیئۆل خوێندوویەتی و لەوێ بڕوانامەی لە بەشی پەخش و کات بەسەربردن وەرگرتووە.[٤]
کیم پێش یەکەم دەرکەوتنی وەک ئەکتەر لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەشداریکردنی لە سەربازی ناچاری تەواو کرد. وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە سەنتەری مەشقی سوپای نۆسان کاری کردووە و دواتر کارەکەی گۆڕاوە بۆ کارمەندی خزمەتگوزاری گشتی.[٥][٦]
دوای بەرزبوونەوەی ناوبانگەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠، کیم وەک ڕووخساری براندە جیاوازەکان لە کۆریای باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵبژێردرا.[٧][٨] بانکەشەکانی بریتی بوون لە جل و بەرگ، جوانکاری، خواردن، بازرگانی ئەلیکترۆنی و زۆر شتی تر.[٩] هەندێک لەو براندانەی کە کیم بانگەشەی بۆیان کردووە لە ساڵی ٢٠٢١دا فرۆشی ژمارەیەکی پێوانەیییان تۆمار کردووە؛ ئەمەش لەبەر کاریگەری کیم سیۆن هۆ بووە، چونکە خاوەن ناوبانگێکی زۆر بووە چ لە کۆریا و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.[١٠]
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | سەرچاوە |
---|---|---|---|
٢٠٢٣ | کوڕەکە | خانەدانەكە | [١١] |
نەزانراوە | Tyrant | بەڕێوبەر چۆی | [١٢] |
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی); |دوایین=
has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیم سیۆن ھۆ تێدایە. |