کیو.ئی.دی. کورتکراوەی ڕستەیەکە بە زمانی لاتین (quod erat demonstrandum) کە ئەمەش خۆی لە یۆنانییەوە وەرگیراوە (بە یۆنانی:ὅπερ ἔδει δεῖξαι) بە واتای: «کە دەبوایە نیشان درابا». لە ھەندێک لە پەرتووکەکاندا بەم شێوە ھاتووە: «سەلمێندرا ئەوەی دەبوایە سەلمێندرابا». کورتکراوەکەی بەم شێوەیە .q. e. d دەنووسرێت. لەناو توێژەران و وانەبێژان، بەتایبەت لە زانستی بیرکاری و فیزیکدا وا باوە کە لە کۆتایی ئارگیومنتە فەلسەفییەکان یان سەلماندنەکانیان شێوە کورتکراوەکەی qed بنووسرێت، بەڵام ئەمڕۆکە زۆرتر ئەم ھێمایانە ■ یان □ یان ‣ بەکار دەھێنرێن. ئەم سێ ھێما لە یونیکۆددا بەم شێوەن: (U+220E) یان (U+25A0) یان (U+2023). بیرکاریزانان بەم ھێمایە دەڵێن بەردی گۆڕ. ئیقلیدس و ئەرەشمیدوس لە کۆتایی سەلماندنەکانیان ئەم ڕستەیان دەنووسی. توێژەران ھەندێک جار بە گاڵتە .q. e. d بەشێوەیەکی تر شرۆڤە دەکەن بۆ نموونە دەڵێن «سەلمێنەر ڕێگای لێ ون بووە».
پێرستی ڕستە بەناوبانگەکان/یان مێژووییەکان بە زمانی لاتین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیو.ئی.دی. تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |