کیڵنێت

کیڵنێت (بە ئینگلیزی: KILLNET) گرووپێکی ھاککەری ڕووسین کە کاریان ھێرشکردنە سەر ماڵپەڕە حوکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکانە لە نێویاندا ماڵپەڕە حکومییەکانی وڵاتانی ناتۆ، گرووپەکە لە دەوروبەری مانگی ئازاری ٢٠٢٢ دامەزراوە.

ئاگادارییەکانی پێنج چاو

[دەستکاری]

ھاوپەیمانی ھەواڵگریی پێنج چاو لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ ھۆشدارییەکی لەسەر گرووپەکانی ڕووسیا، لەنێویاندا کیڵنێت، بڵاوکردەوە.[١][٢]

ھێرشەکان

[دەستکاری]

کیڵنێت لە پشت ھێرشەکانی سەر ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ڕۆمانیا بوو کە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ تا ١ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەنجامدرا.[٣]

تەقینەوەکان لە ترانسنیستریا، خزمەتگوزاری زانیاری و ئاسایشی کۆماری مۆڵدۆڤا ڕای گەیاند کە گرووپی ھاککەری کیڵنێت زنجیرەیەک ھێرشی ئەلیکترۆنییان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ سەر ماڵپەڕەکانی دەسەڵات و دامەزراوە فەرمییەکانی مۆڵدۆڤا دەستپێکردووە. ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ھێرشکردنە سەر ماڵپەڕە ڕۆمانییەکان بوو.[٤]

کیڵنێت بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی سەر وێب سایتەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی چیکی لە نیسانی ٢٠٢٢ گرتە ئەستۆ.[٥]

گرووپەکە بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی دژی ژێرخانی تۆڕەکانی لیتوانیا لە ئەستۆ گرت.[٦][٧][٨] ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر لیتوانیا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لەوەی کە گواستنەوەی کاڵاکانی بۆ ناوچەی کالینینگرادی ڕووسیا ڕاگرتووە.[٩][١٠][١١]

گرووپەکە لە ڕێگەی ھێرشە جۆراوجۆرەکانی DDoS لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ڕێکخراوەکانی نەرویجی کردە ئامانج. دەسەڵاتی ئاسایشی نیشتمانی نەرویج دەڵێت ھیچ زانیارییەکی تایبەت نەبراوە.[١٢][١٣]

لە ١ی ئابی ٢٠٢٢، گرووپەکە و دامەزرێنەرەکەی بەناوی "Killmilk" بەرپرسیارێتی ھێرشێکی ئەلیکترۆنییان بۆ سەر کۆمپانیای بەرگریی ئەمریکیی لۆکھید مارتن گرتە ئەستۆ، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک کە سیستەمی ھایمارس درا بە ئوکراینا. گرووپەکە ڕای گەیاند کە کۆمپانیای لۆکھید مارتن "سپۆنسەری ڕاستەقینەی تیرۆری جیھانییە" و "بەرپرسە لە مردنی ھەزاران و ھەزاران مرۆڤ" کیلمیلک وتی؛ ھێرشەکە سیستەمی بەرھەمھێنانی لۆکھید مارتن و ھەروەھا زانیارییەکانی سەبارەت بە کارمەندانی کۆمپانیاکە کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی "گۆشەگیرییان بکات و لە سەرانسەری جیھاندا لەناوببرێن!".[١٤] لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێرش کرایە سەر چەندین ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی ئەمریکا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Hardcastle، Jessica Lyons. «Five Eyes fear fresh Russian attacks against infrastructure». www.theregister.com (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «New Five Eyes alert warns of Russian threats targeting critical infrastructure». CSO Online (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ andreich (٢ی ئایاری ٢٠٢٢). «Romania under cyberattack coming from Russia's Killnet». Romania Insider (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Killnet attacked several websites of state institutions in the Republic of Moldova - Tylaz». web.archive.org. ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Czech Television hit in another wave of cyber attacks». www.expats.cz (بە ئینگلیزی). ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Russia's Killnet hacker group says it attacked Lithuania». Reuters (بە ئینگلیزی). ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Goodin، Dan (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Pro-Russia threat group Killnet is pummeling Lithuania with DDoS attacks». Ars Technica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Mascellino، Alessandro (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Pro-Russian Hacker Group Killnet Hits Critical Government Websites in Lithuania». Infosecurity Magazine (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Russia's Killnet hacker group says it attacked Lithuania». Reuters (بە ئینگلیزی). ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ Goodin، Dan (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Pro-Russia threat group Killnet is pummeling Lithuania with DDoS attacks». Ars Technica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Mascellino، Alessandro (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Pro-Russian Hacker Group Killnet Hits Critical Government Websites in Lithuania». Infosecurity Magazine (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «Russian Hackers Target Norway in Latest Volley of Cyber Attacks». Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Norway blames "pro-Russian group" for cyber attack». Reuters (بە ئینگلیزی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Kadam، Tanmay (٢ی ئابی ٢٠٢٢). «Double Whammy: Russian Hackers Launch Cyber Attacks On Lockheed Martin; Armed Forces Hack Into HIMARS -- Reports». Latest Asian, Middle-East, EurAsian, Indian News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.