کێڤن فایگی | |
---|---|
لەدایکبوون | بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | بەرھەمھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
بواری کار | بەرھەمھێنانی فیلم |
پەروەردە | زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، USC School of Cinematic Arts، Westfield High School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
شاکارەکان | ستۆدیۆکانی مارڤڵ |
خەڵاتەکان | Inkpot Award |
کێڤن فیج (بە ئینگلیزی: Kevin Fiege) (لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣)[١] بەرھەمھێنەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە سەرۆکی ستۆدیۆکانی مارڤێڵ بووە و بەرھەمھێنەری سەرەکی فیلمی گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ بووە.[٢] ئەو فیلمانەی بەرھەمی ھێناوە کۆی گشتی زیاتر لە ٢٦٫٨ میلیارد دۆلاری ئەمریکی لە بۆکس ئۆفیسی جیھانیدا بەدەستیھێناوە.[٣] دوای تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە کە زۆرترین داھاتی ھەبووە تا ئێستا، بووە زۆرترین داھاتی بەرھەمھێنەر لە ھەموو کاتێکدا.
فیگ ئەندامی کۆمەڵەی بەرھەمھێنەرانی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٨ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بەھۆی بەرھەمھێنانی فیلمی پڵنگی ڕەش, یەکەم فیلمی سوپەرکەسایەتییە کە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلم و یەکەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بووە بەڕێوەبەری داھێنەری کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت.
فیگ لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساشوستس لەدایکبووە و لە وێستفیڵد لە ویلایەتی نیوجرسی گەورە بووە،[٤][٥] لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا ڕووی لە نیوجرسی کردووە و تا تەمەنی ھەژدە ساڵی لەوێ ژیاوە[٦] لە قوتابخانەی ئامادەیی وێستفیڵد دەرچووە.[٧] باپیرەی لە لای دایکییەوە، ڕۆبەرت ئی. شۆرت لە ساڵانی ١٩٥٠دا بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی بووە، کاری لەسەر فیلمە دراماکان کردووە.[٨][٩][١٠]
دوای خوێندنی ئامادەیی، داواکاری پێشکەش کرد بۆ زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا بۆ قوتابخانەی ھونەرە سینەمایییەکان، کە ئەلما مەتەری دەرھێنەرە دڵخوازەکانی بوو: جۆرج لوکاس، ڕۆن ھاوارد و ڕۆبەرت زێمێکیس دوابەدوا بوون. پێنج داواکاری یەکەمی ڕەتکرایەوە، بەڵام لە شەشەمدا وەرگیرا.[١١]
Mr. Feige, 38...
Mr Feige, 41,.... As a teenager in New Jersey, Mr Feige knew he wanted to work in Hollywood. … Giving this year's commencement address at the University of Southern California School of Cinematic Arts, he told the audience of Gamble soap operas such as Guiding Light and As the World Turns(خۆتۆمارکردن پێویستە)
Mr Feige, 41,.... As a teenager in New Jersey, Mr Feige knew he wanted to work in Hollywood. … Giving this year's commencement address at the University of Southern California School of Cinematic Arts, he told the audience of Gamble soap operas such as Guiding Light and As the World Turns(خۆتۆمارکردن پێویستە)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێڤن فایگی تێدایە. |