لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەدایکبوون | ١٩١٨ز |
---|---|
مەرگ | ١٩٨٤ز ئاکوینا، مارتا ڤینیاردماساچووسیتس |
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | پلاندانەری شار و نووسەر |
چالاکبوون | ئەنیستیتۆی تەکنۆلۆجی ماساچووسیتس (١٩٧٨-١٩٤٩) |
کێڤین ئەندرەو لینچ (٧ی جانیوەری ١٩١٨- ٢٥ی ئەپریلی١٩٨٤)، پلاندانەری شاری و نووسەری ئەمریکایی بوو. ئەو بەهۆی کارەکانی سەبارەت بە بیچمی ئیدراکیی (Perceptual Form) ژینگە شارییەکان ناسراوە و لە لایەنگرانی سەرەتایی نەخشەکێشی بیرییە(Mental Mapping). کتێبە کاریگەرەکانی بریتین لە : وێنەی زەینی شار(١٩٦٠)(The Image of the City )، بەرهەمێکی مەزن سەبارەت بە بیچمی ئیدراکی ژینگە شارییەکان، و چ کاتێکە لەم شوێنە؟(١٩٧٢) (What Time is This Place? )، کە چۆنیەتی وێنەهەڵگرتنەوەکان لە ژینگەی فیزیکی و وێنەی پڕۆسێسە کاتییەکان تیۆریزە دەکات.
لینچ پێش لەوەی لە پلاندانانی شار پەروەردە بێ، خوێندکاری تەلارسازی فرانک لوید ڕایت بوو، ئەو سەردەمی کاری ئەکادیمیکی خۆی لە ئەنیستیتۆی تەکنۆلۆجی ماساچووسیتس(MIT) بوو، لە ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٧٨ لەوێ وانەی دەگوتەوە.
Lynch, Kevin (1960). The Image of the City. The MIT Press.