خشتەی کەسایەتییەکانی لێکۆڵەر کۆنان | |
![]() ڕیکلامی فیلمی دەیەم کە تێیدا کەسایەتییە سەرەکییەکان و زۆربەی کەسایەتییە لاوەکییەکان دەردەکەون | |
名探偵コナン (Mei-tantei Conan لێکۆڵەری مەزن کۆنان) | |
---|---|
چەشن | وێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١] |
مانگا | |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[٢] |
بڵاوکەرەوە | شۆگاکوکان[٣] |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن سندی[٤] |
وەشانی ڕەسەن | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[٥] – ئێستا |
بەرگەکان | ٩٣ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کینجی کۆداما[٦] یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٧] |
بەرھەمھێنەر | ماساھیتۆ یوشیکاوا میکیھیکۆ سۆوا[٨] |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[٩] |
ئاوازدانان | کاتسۆ ئۆنۆ[١٠] |
ستودیۆ | تۆکیۆ موڤی شینشا[١١] |
بڵاوبوونەوە | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[١٢] – ئێستا |
لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[١٦] مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[١٧] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.[١٨] ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان.[١٩] مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ.[٢٠] لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش.[٢١] مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[٢٢] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[٢٣] و کەناڵی یۆمیوری[٢٤][٢٥] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.[٢٦]
زنجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[٢٧] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لە نمایشکردنی فیلمەکانی، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، (گۆشۆ ئۆیاما)، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕیکلامی بۆ دەکرێت و نیساندا بڵاو دەکرێتەوە. زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە» لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون، و کۆتا فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ بە ناونیشانی «نامەی خۆشەویستی سوور» دەرچووە.[٢٨] ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.[٢٩]
تا ئێستا ٥ دەرچوون دەرکراوە لە زنجیرەی دەرچوونە تایبەتەکاندا، کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، کە لەژێر ناونیشانی «ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش» پەخش کرا. ئەم دەرچوونە لە زنجیرەیەکی تایبەت بەرھەمھێنراوە، وەک پێشەکییەک بۆ زنجیرە ئەڵقەکانی «بەریەککەوتی سوور و ڕەش»، و دواتر زنجیرەی «لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان» کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩دا پەخشکرا. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤دا، زنجیرەی «ھەڵاتوو: کۆگۆرۆ مۆری» پەخشکرا، و بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگای لێکۆڵەر کۆنان ئاھەنگ گێڕدرا. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا» پەخشکرا؛ و کۆتا دانە لەو دەرچوونە تایبەتانە لە کانوونی دووەم لە ساڵی ٢٠١٥ دا بوو، لەژێر ناونیشانی «ساڵێکی نوێی خۆش، کۆگۆرۆ مۆری.» بەڵام گەر باسی زنجیرە دراماکان بکەین، ئەوا دوو زنجیرەی سەربەخۆ پەخشکرا، یەکەمیان چوار زنجیرە درامای تایبەت بوو لە لێکۆڵەر کۆنان کە لەسەر شێوەی جووڵەی زیندوو بوو (واتە ڕۆڵ گێڕانی ئەنیمێ لە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەشداری دەکات). زنجیرەی یەکەم و دووەم لە ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دا پەخشکران، لەکاتێکدا زنجیرەی سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا پەخشکرا. ھەروەھا دووەم زنجیرە لە ٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد، کە لە ١٣ زنجیرەی بەدوایەکھاتوو پێکدێت لە درامای لێکۆڵەر کۆنان. ئەم زنجیرانە تا ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ بەردەوامبوون.[٣٠] ئەنیمێکە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵ لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، بۆ یەکەم جار لەسەر کەناڵی قەتەر پەخشکراوە، و زنجیرە دۆبلاژکراوەکان گەیشتوونەتە ٤٠٤ زنجیرە (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ٨٧٦ زنجیرە.[٣١]
ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی مۆسیقا و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.[٣٢]
زیاتر لە ٢٠ کەسایەتی سەرەکی دەرکەوتووە لە زنجیرەکەدا، و بێجگە لە کۆنان ئێدۆگاوا و شینچی کودۆ و ڕان مۆری و کۆگۆرۆ مۆری، زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکان دەرکەوتووە تێیدا وەک (ئێری کیساکی دایکی ڕان مۆری، و یوساکو کودۆ و یوکیکۆ کودۆی دایک و باوکی شینچی کودۆ، لێکۆڵەری ڕۆژاوا ھیجی ھاتۆری و ھاوڕێکەی کازۆھا تۆیاما، پڕۆفیسۆر ھیرۆشی ئەگاسا، ئای ھایبەرا، و تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان، و سۆنۆکۆ سوزوکی ھاوڕێی ڕان مۆری، سوبارو ئۆکیا و ماسومی سیرا). ھەروەھا چەند کەسایەتییەکی گەوھەری دەرکەوتووە وەک ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش (جین و ڤۆدکا و ڤێرمۆس و کیانتی و کۆرن و کیر و بۆربۆن)، و ئەندامەکانی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (پشکنەر میگۆری، واتارو تاکاجی، میواکۆ ساتۆ، یۆمی، شیراتۆری، چیبا)، و ڕی فورویا بریکاری پۆلیسی نھێنی، ھەروەھا بریکارەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی وەک جەیمس بلاک و شویچی ئەکای و جودی ستارلینگ و ئەندرێ کامیل، و ھیدیمی ھۆندۆ بریکاری دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی، و دزی فڕیو کایتۆ کید و چەندین کەسایەتی تر.[٣٣]
شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە ڕۆماجی: Kudo Shinichi): ئەو تاکە کوڕی بنەماڵەی کودۆی خانەدانە، تەمەنی حەڤدە ساڵە. ئەو خوێندکارە لە قوتابخانەی تیتانی ئامادەیی و ھەروەھا لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە لە ژاپۆن، شێرلۆک ھۆڵمز وەک نموونە سەیر دەکات و خەون دەبینێت شێرلۆک ھۆڵمزی سەدەکەی بێت، ھەر بۆیە ئەو کۆنان دۆێڵی نووسەری ڕۆمانەکانی شێرلۆک ھۆڵمزی خۆشدەوێت و حەزیش بە خوێندنەوەی ڕۆمانە پۆلیسییەکانی باوکی دەکات.[٣٤] خاوەنی ژیری و باوەڕ بە خۆبوون و توانایەکی زۆر بەرزە لە یاری تۆپی پێدا، و ھەروەھا دەزانێت چەک بەکاربێنێت. ھاوڕێی منداڵی ڕان مۆرییە.[٣٥]
کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川 コナン بە ڕۆماجی: Edogawa Konan) [ا]: ئەو شینچی کودۆیە دوای بچووک بوونەوەی قەبارەی بەھۆی خواردنی گولاجێکی ژەھراوی ناسراوە بە گولاجی APTX4869. بە شێوەی منداڵێکی حەوت ساڵان دەردەکەوێت بەڵام مێشکی کاریگەر نەبووە و ھێشتا زیرەکێکەی زیرەکی شینچی کودۆی لێکۆڵەری ئامادەیییە. ناسنامە ڕاستەقینەکەی دەشارێتەوە تا ڕێکخراوی ڕەش بەوە نەزانێت کە ھێشتا زیندووە، بۆیە ھەوڵدەدات لە ھاوڕێکانی دەوروبەری خۆی دوور بگرێت. دەژی لەگەڵ ران و کۆگۆرۆ مۆری باوکی لە بنکەی لێکۆڵینەوەکان بە ویستی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێکخراوی ڕەش تا پێیان بگات.[٣٦] شینچی ناوی کۆنانی بە پەلە لە خۆنا ئەو کاتەی ران دەربارەی ناوی لێی پرسی، بەڵام ئەو ئەو ناوەی ھەڵبژارد بەھۆی خۆشەویستییە زۆرەکەی بۆ کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزی نووسەری ئیسکەتلەندی سیر کۆنان دۆیڵ.[٣٧] دوای گواستنەوەی بۆ ژیان لە لای ڕان چووە قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و بوو بە ئەندامێکی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان. بچووک بوونەوەکەی داینەبڕاندووە لە لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی دۆسیەکان، بەڵکو زۆربەی کات لێڵی تاوانەکانی ئاشکرا دەکات لە ڕێگەی دەنگی کۆگۆرۆ مۆری دوای بێھۆش کردنی بە کاتژمێرە بێھۆشکەرەکەی و قسەکردن لە ڕێگەی بۆینباخەکەی ملی.[٣٨]
ڕان مۆری (بە ژاپۆنی: 毛利 蘭 بە ڕۆماجی: Ran Mouri): ئەو حەڤدە ساڵە، ئەو ھاوڕێی منداڵی شینچی کودۆیە (دەسگیرانێتی لە وەرگێڕانە عەرەبییەکەدا)، و خۆی بە خوشکی گەورەی کۆنان دادەنێت. ئەو کچێکی جوان و زیرەک و ھەستیارە و شینچی کودۆی زۆر خۆشدەوێت، و ئاگای لە کۆگۆرۆ مۆری باوکییەتی دوای جیابوونەوە لە ئێری کیساکی دایکی.[٣٩] و لەو کاتەوە ئەو ھەوڵدەدات پەیوەندی نێوانیان چاک بکات، دوای ھاتنی کۆنان بۆ مانەوە لە لایان زیاتر باوەڕ بەخۆبوونی لەلا دروست بوو. ھەڵدەسێت بە بەخێوکردنی کۆنانی بچووک دوای ئەوەی دکتۆر ئەگاسا پێی وت کە دایک و باوکی لە گەشتێکی درێژدان.[٤٠]
کوگۆرۆ مۆری (بە ژاپۆنی: 毛利 小五郎 بە ڕۆماجی: Mouri Kogoro): ئەو پۆلیسێکی پێشووە، تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە، دەستی لە کاری پۆلیسی کشانووەتەوە بەھۆی ڕووداوێکی تەقەکردنی لە ئێری کیساکی ھاوسەری بە مەبەستی ڕزگارکردنی لە دەستی تاوانبارێک کە ڕفاندبووی وەک بارونتە،[٤١] ئەو لێکۆڵەرێکی ناوازە نییە و ئەزموونی لەو بوارەدا زۆر کەمە، و خەریکبوو کارەکەی لەدەست بدات بەھۆی کەمی کڕیارەوە تا کۆنان ھات بۆ ژیان لەلای و لەمەشەوە دۆسیەکان دەوروژێن و کڕیارەکان زیاد دەکات، ئەمەش لەبەر بڵاو بوونەوەی ناوی بە شێوەیەکی فراوان و بەناوبانگ بوونی لە ژاپۆندا بە لێکۆڵەری خەوتوو.[٤٢]
{{cite web}}
: دەقی «会社案内» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); دەقی «小学館» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی |نونیشانی ئەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی پەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: |یەکەم=
missing |یەکەم=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |کۆتا=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)