کێشراوێکی کەشتیی جەنگیی ھۆڵەندی لەلایەن ویلیام ڤان دێ ڤێڵد
کەشتی جەنگی یان کەشتی شەڕکەر کەشتییەکە کە دروست کراوە و بە پلەی یەکەم بۆ شەڕی دەریایی دانراوە. بەزۆری سەر بە ھێزە چەکدارەکانی نەتەوەیەکن.[١] کەشتییە جەنگییەکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بەرگەی زیانەکان بگرن و بە شێوەیەکی گشتی خێراتر و مانۆڕیان زیاترە لە کەشتییە بازرگانییەکان. بە پێچەوانەی کەشتی بازرگانی کە بار ھەڵدەگرێت، کەشتی جەنگی بە شێوەیەکی گشتی تەنھا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی بۆ تیمەکەی ھەڵدەگرێت. کەشتییە جەنگییەکان بەزۆری سەر بە ھێزی دەریایی دەبن، ھەرچەندە لەلایەن کەسان و ھاوبەشی و کۆمپانیاکانیشەوە بەڕێوەدەبرێن.
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەشتیی جەنگی تێدایە. |