کەم ھەرسی خۆراک کاردانەوەیەکی زیانبەخشە، زۆر کات درەنگتر دەردەکەوێت، بەرامبەر خۆراک، خواردنەوەکان، زیادکراوە خۆراکییەکان، یان ھەندێک پێکھاتە لە خۆراکییەکان لە یەکێک یان زیاتر لە ئەندام و سیستەمەکانی لەشدا، بەڵام بە گشتی کاردانەوەکانی جگە لە ھەستیارییەکانی خۆراک دەگرێتەوە. زیادھەستیاری خۆراک ھەردوو کەم ھەرسی خۆراک و ھەستیاری خۆراک دەگرێتەوە.[١]
ھەستیاری خۆراک کاردانەوەی بەرگری لەشە، زۆربەی کات کاردانەوەی ئای جی ئی کە بەھۆی ڕژاندنی ھیستامین بەڵام لە ھەمان کاتدا کاردانەوەی بەرگری جگە لە ئای جی ئیش دەگرێتەوە.[١] ئەم میکانیزمە وا دەکات کە ھەستیاری زۆربەی کات کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆی ھەبێت (چەند خولەکێک بۆ چەند کاژێرێک) بەرامبەر خۆراک.
کەم ھەرسی خۆراک بەپێی میکانزیمەکەی پۆلێن دەکرێت. کەم ھەرسی دەکرێت بەھۆی نەبونی ئەو ماددە کیمیاییانە یان ئینزایمانەی کە پێویستن بۆ ھەرسکردنی خۆراکەوە بێتد، وەک کەم ھەرسی فرەکتۆزی بۆماوەیی. دەکرێت بەھۆی تێکچوونێکبێت لە توانای لەش بۆ ھەڵمژینی خۆراکە ماددە، وەک کەمی ھەڵمژینی فرەکتۆز. کاردانەوەی کەم ھەرسی دەکرێت بەرامبەر بە ماددەی ئاسایی ناو خۆراک بێت، وەک ھەستیاری سالسیلەیت. ئەو دەرمانانەی لە ڕوەکەوە وەردەگیرێن دەکرێت ئەم جۆرە کاردانەوانە دروست بکات.
زیادھەستیاری خۆراک ھەردوو کەم ھەرسی خۆراک و ھەستیاری خۆراک دەگرێتەوە.[١] چەند دەستەواژەیەک ھەیە کە پێشتر بەکار دەھات بەڵام ئێستە بەکار نایەت وەک «درۆزنە-ھەستیاری».[٢]
کاردانەوەکانی کەم ھەرسی خۆراکی ئەمانە دەگرێتەوە (دەرمان، زیندەچالاکی، کاردانەوەی گەدە و ڕیخۆڵە بەرامبەر بە خواردن یان پێکھاتە خۆراکییەکان. کەم ھەرسی خۆراکی کاردانەوە دەروونییەکان و نەخۆشییە گوازراوەکان بە خواردن ناگرێتەوە.[٣]
کاردانەوەی ناھەستیاری خۆراک کاردانەوەیەکی جەستەیی نائاسایییە. ھەدێکجار ئەستەمە کە ئەو ماددەیەی ھۆکاری ھەستیارییەکەیە دیاری بکرێت چونکە دەکرێت کاردانەوەکە دواکەوێت، بەپێی ڕێژەکەی بێت، و ماددەکە دەکرێت لە چەند خۆراکێکدا ھەبێت.[٤]
رێجیمەکانی لابردن کاریگەرن لە دەستنیشانکردنی کەم ھەرسی خۆراکدا. ھەندێک شیکاری دەستنیشانکەر ھەیە بۆ کەم ھەرسی خۆراک.[٥][٦][٧]
کەم ھەرسی خۆراک زیاتر درێژخایەنە وەک لە کورتخایەن، ئاشکرا نییە لە دەرکەوتندا، و زۆربەی کات دەستنیشانکردنی ئەستەمترە لە ھەستیاری خۆراک.[٨] نیشانەکانی کەم ھەرسی خۆراک بە شیوەیەکی زۆر دەگۆڕێن، و دەکرێت لەگەڵ نیشانەکانی ھەستیاری خۆراکدا تێکەڵ ببن. لەکاتێکدا ھەستیاری خۆراک بەھۆی کاری خێرای ئای جی ئییەوە دەبێت، دەکرێت سەخت بێت ئەو خۆراکە دیاری بکرێت کە ھۆکاری کەم ھەرسییەکەیە چونکە کاردانەوەکە زۆربەی کات لە ماوەیەکی درێژدا ڕوودەدات. بەم شێوەیە، ھۆکارەکە و کاردانەوەکە لە دوو کاتی جیاوازدا ڕوودەدەن، دەکرێت پەیوەندییەکەیان ئاشکرا نەبێت. نیشانەکانی کەم ھەرسی خۆراک زۆربەی کات نزیکەی نیو کاژێر دوای خواردن یان خواردنەوەکە ڕوودەدات، بەڵام ھەندێکجار نیشانەکان ٤٨ کاژێر دوا دەکەون.[٩]
کەم ھەرسی خۆراک دەکرێت بە نیشانەی سەر پێست، بۆری ھەناسە، دەزگای ھەرس، بە تەنھا یان بە یەکەوە دەربکەوێت. لەسەر پێست دەکرێت وەک لیر، پەڵە، ئاوسان، ھەوکردن و بیرۆ.[١٠][١١][١٢][١٣] نیشانەکانی بۆری ھەناسە وەک لوت گیران، ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت، ڕوشاندنی گەروو، ڕەبۆ و کۆکەی تەڕ. نیشانەکانی دەزگای ھەرس وەک برینی ناو دەم، ئازاری ناوسک، دڵ تێکەڵھاتن، سکچوونی ناوبەناو، قەبزی، نەخۆشی وروژانی ڕیخۆڵە و تەنانەت فرە ھەستیاری.[٦][٧][١٤]
کەم ھەرسی پەیوەندی ھەیە بە نەخۆشی ھەوکردنی ڕیخۆڵە،[١٥] کۆمەڵە نیشانەی فرە ھەستیاری ڕیخۆڵە، قەبزی بەردەوام، نەخۆشی ھەوکردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری سی،[١٦] بیڕۆ،[١٧] کەم ھەرسی ئازارشکێنەکان،[١٨] کێشەی ھەناسەدان وەک ڕەبۆ،[١٩] ھەوکردنی لوت و سەرئێشە،[٢٠][٢١] بەدھەرسی، ھەوکردنی سوورێنچک و نەخۆشی قوڕگ و لوت و گوێ.[٢٢][٢٣][٢٤][٢٥]
کاردانەوە بۆ پێکھاتە کیمیایییەکانی خۆراک دەکرێت زیاتربێت لە لە ھەستیاری خۆراک، ھەرچەندە ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ پشتگیریکردنی ئەم دەستەواژەیە. بەھۆی ماددەی کیمیایی ئەندامی جیاوازەوە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە چەندین جۆری خوادن، ئاژەڵ، و سەوزەواتدا ھەیە، بە ڕیژەیەکی زیاتریش بەرامبەر بە زیادکراوە خۆراکییەکان، ماددە پارێزەرەکان، ڕەنگەکان و تامەکان وەک سەڵفایتەکان یاخود بۆیەکان. ھەردوو ماددەی سروشتی و دەستکرد دەکرێت کاردانەوەی بەھێز دروستبکەن لە کەسانی ھەستیاردا ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێن، پلەی ھەستیارییەکەش لە نێوان کەسێک بۆ کەسێکی دیکەدا جیاوازە.
کاردانەوەی دەرمانی بۆ ماددەی سروشتی ناو خۆراک، یاخود کەم ھەرسی کیمیایی، دەکرێت لە مرۆڤدا ڕوبدات بە بوون یان نەبوونی ھەستیاری لە خێزاندا. نیشانەکان لە تەمەنێکی کەمدا دەردەکەون، دەکرێت بە خێرایی یان لەسەرخۆ تەشەنە بکات. ھۆکاری دەسپێکردنەکەی دەکرێت لە توشبوونێکی ڤایرۆسییەوە بێت یان نەخۆشی بەھۆی بەرکەوتەی کیمیایی لە ژینگەکەوە. کەم ھەرسی کیمیایی زیاتر لە ناو ژناندا باوە، کە دەکرێت بەھۆی جیاوازی ھۆرمۆنەکانەوە بێت، چونکە زۆر جۆر خواردن ھەیە کە لە ھۆرمۆن دەچن لە پێکھاتەدا.[ژێدەر پێویستە]
کەمی لە ھەندێک لە ئینزایمەکانی ھەرسکردندا دەکرێت ھەندێک لە کەم ھەررسییە خۆاراکییەکان دروستبکات. کەم ھەرسی لاکتۆز بەھۆی کەم دروسکردنی لەشەوەیە بۆ لاکتەیز بۆ ھەرسکردنی لاکتۆزی ناو شیر؛ بەرھەمە شیرەمەنییەکانی کە ڕێژەی لاکتۆزیان کەمترە، وەک پەنیر، کەمتر کاردانەوە دروست دەکەن لەم حاڵەتەدا. جۆرێک لە کەم ھەرسییەکی کاربۆھیدرات بەھۆی کەمی ئینزامەوەیە کە کەم ھەرسی فرەکتۆزی بۆماوەیییە.
نەخۆشی گەنم، جۆرێکە لە نەخۆشییە کە بەھۆی ھێرشکردنی سیستەمی بەرگرییەوە بۆ سەر لەش دروست دەبێت، کە بەھۆی کاردانەوەی سیستەمی بەرگری بۆ پرۆتینی گڵوتینەوەیە، دەبێتە کەم ھەرسی گڵوتین و دەکرێت ببێتە کەم ھەرسی لاتۆزی کاتی.[٢٦][٢٧]
زۆرترین ماددەی کیمیایی لە خواردندا کە توانای دروستکردنی کاردانەوەی ھەبێت سالسیلەیتە، ھەرچەندە تاتارازین و ترشی بێنزۆیک بەشێوەیەکی باش لە کەسە ھەستیارەکاندا دەناسرێتەوە.[٢٨][٢٩][٣٠] بێنزۆوەیتەکان و سالسیلەیتەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە چەندین جۆری خواردندا ھەن وەک میوە، شەربەت، سەوزەوات، بەھارات، کژوگیا، گوێز، چا، شەراب و قاوە. ھەستیاری سالسیلەیت تەنھا کاردانەوە بۆ ئەسپرین و ئازارشکێنە نا ستیرۆیدییەکان دروست ناکات بەڵکو ئەو خواردنانەشی کە بەشێوەیەکی سروشتی سالسیلەیتیان تێدایە وەک گێلاس.
ماددەی سروشتی دیکە کە بە شێوەیەکی بڵاو کاردانەوە دروست دەکەن وەک ئەمینەکان، نیتراتەکان، سەلفایتەکان و ھەندێک لە دژە ئۆکسانەکان. ئەو کیمیاییانەی کە لە تام و بۆندا بەکار دێن زۆر جار ھۆکارن بۆ کاردانەوە.[٣١][٣٢][٣٣]
پۆلێنکردن و دورکەوتنەوە لە خواردن بە پشتبەستن بە خێزانە ڕوەکییەکان ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە پێکھاتە کیمیایییەکانیانەوە و سودی نییە لە چارەسەرکردنی کەم ھەرسی خۆراکیدا.[ژێدەر پێویستە]
ئەو خواردنانەی کە سالسیلەیتیان تێدا دەدۆزرێتەوە وەک سێو، میوە مزرەمەنییەکان، شلیک، تەماتە و شەراب، لەکاتێکدا کە کاردانەوە بۆ شۆکۆلاتە، پەنیر، مۆز، ئەڤۆگادۆ، تەماتە یاخود شەراب زیاتر نیشانەی کاردانەوەیە بۆ ئەمینەکان. کەواتە، دوورخستنەوەی تاکە جۆری خواردنێک مانای ئەوە نییە کە ماددە کیمیایییەکەی ناوی ھۆکاری کاردانەوەکەیە چونکە چەند جۆرە کیمیایییەک دەکرێت لە یەک جۆر خواردندا ھەبن، نەخۆشەکە دەکرێت ھەستیار بێت بەرامبەر چەند جۆرە کیمیایییەک و کاردانەوە دەکرێت لە کاتێدا دەرکەوێت کە نەخۆشەکە ماددەکە لە چەند جۆرە خواردنێکدا بخوات تا دەگاتە ڕێژەی ھەستیارییەکە. خەڵکی جیاواز سنووری جیاوازیان ھەیە بۆ بڕی ئەو ماددەیە تا ھەستیارییەکە دروست دەبیت، کەواتە تا ھەستیارییەکە زیاتربێت، کەمتر لە ماددەکە پێویستە تا کاردانەوە ھەستیارییەکە دروست ببێت.[٣٤][٣٥][٣٦][٣٧][٣٨]
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٢
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخی |s2cid=
بپشکنە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: |display-authors=٣
نادروستە (یارمەتی); نرخی |s2cid=
بپشکنە (یارمەتی); ھەڵەی شێوازی ڤانکۆڤەر: non-Latin character لە ناوی 7 (یارمەتی)